نوێترین
روحانی: لەپاڵپشتیکردنی قەتەر بەردەوام دەبین   |    ئه‌مریكا داواده‌كات كێشه‌ی قه‌ته‌ر و وڵاتانی كه‌نداو گه‌وره‌تر نه‌كرێت    |    ته‌نها له‌ 1%ی موسڵ له‌ چنگی داعشدا ماوه‌   |    عه‌ممار حه‌كیم: كورد به‌شێكه‌ له‌ ڕۆحی نیشتمان   |    عیراق ١٠٠ ملیار دۆلاری پێویسته‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر چنگی داعش   |    وه‌زیری كشتوكاڵ: ئێران به‌ڵێنی داوه‌ به‌شێكی ئاوی زێی بچوك به‌ربده‌نه‌وه‌   |    شوان داودی:نه‌قیی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پێنج کەس کارمەندی ئیداری و شوفێرەکەی وه‌كو شاره‌زا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كی دادگا ده‌ستنیشانكردوه‌   |    عەدنان موفتی: ریفراندۆمێكی یاسایی‌و بەهێز پپێویستی بەپەرلەمانە   |    گه‌ریلاكانى هه‌په‌گه‌ باره‌گایه‌ك ده‌كاته‌ ئامانج كه‌ وه‌زیری ناوخۆی توركیای تێدابوه‌   |    له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا له‌ ئه‌نبار ده‌یان تیرۆرست كوژران   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
شازادە و كانی- ئاو
گوڵاڵە پشدەری - ئامستەردام

شەوێك لە شەوان،
لەخەوی شیرینم،
دەمی بەرەبەیانیان،
شازادەیەكی،
بەهەیبەت و باڵابەرزو لەبەر دڵان،
گەیشتە سەر كانی- ئاوی بەر ماڵان،
دابەزی بە چاپۆكی،
لە ئەسپە پرچ سپیەكەیی و
بە گوڵوانكە رەنگاوڕەنگ رازاوەكەیی،
هاتە سەر تاشە بەردەكانی كانی،
فەقیانەكانی هەڵدایەوە و بە دەستەكانی
تێ وەردا لە ئاوی كانی و
بە نەرمی،
ئاوپڕژێنی كرد،
روخساری گەنم رەنگ و
چاوی كاڵ و جوانی،
ئای خوایە!!
وەكو ئەو روخسارەم پێ ئاشنا بێ،
بەڵێ،
پاشای ناو خەیاڵی من و
خەونەكانم ئەوە خۆیەتی،
بریسكەی تیشكی چاوەكانی دڵڕفێنی،
پەیامی ئەشقی گەیاند،
دڵم،
سوورتر لە ئاڵی خوێن هەڵگەڕا و
بە خێرایی
نۆرەی ترپەكانی تووندتر هەڵسوڕا و
وتم:
ئەی شازادەی خەیاڵی من،
بەخێر هاتی بۆ وڵاتی من و
چی تۆی گەیاندە سەر كانی- ئاوو
جێ ژوانی ئەشق؟
وتی:
خاتوونەكەم،
میهرەبانی تۆ و
هەمیشە، ئاوەدان و ئاودار بێ،
بۆ رێبوارانی تینوو ئەو كانییە!،
دڵی من ئیدی،
ڕەنگی لە سووری بە زەردی گۆڕا و
خەیاڵی شازادەی خەونەكانی تێدا نەما و
وتم:
نەخێر،نەخێرونەخێر....،
شازادەكەم،
تۆ هەڵەی،
دەستووری داب و نەریتی وڵاتەكەم،
جیاوازە و
دیارە بە تۆ ئاشنا نییە ئەو كانییەو
بۆ هەموو رێبوارانی تینوو نییە،
ئەو بۆ شكاندنی تینوایەتی،
ڕێبوارێكە،
كە ئەو،
تاكە رێبوارە و بێجگە لەو
هیچ رێبوارێكی تر بۆی نییە،
بگەڕێوە تا درەنگ نەبووە و
تاریكی نەهاتووە!،
ڕووم لە قووڵایی كانی- ئاو كرد و
تەنیا،
وێنەی روخساری خۆم تێیدا بینی،
بە داخستنی بە هێزی،
دەنگی دەرگای دراوسێ،
لە خەو راپەڕیم و
پەی دەبەم،
لە هاتنی ئەوشازادەیە و
خەونی من،
 بۆمن و زۆران وانەی ئیلاهییە!.


‌ 359 جار بینراوه‌
6/10/2017 10:52:50 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved