نوێترین
روحانی: لەپاڵپشتیکردنی قەتەر بەردەوام دەبین   |    ئه‌مریكا داواده‌كات كێشه‌ی قه‌ته‌ر و وڵاتانی كه‌نداو گه‌وره‌تر نه‌كرێت    |    ته‌نها له‌ 1%ی موسڵ له‌ چنگی داعشدا ماوه‌   |    عه‌ممار حه‌كیم: كورد به‌شێكه‌ له‌ ڕۆحی نیشتمان   |    عیراق ١٠٠ ملیار دۆلاری پێویسته‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر چنگی داعش   |    وه‌زیری كشتوكاڵ: ئێران به‌ڵێنی داوه‌ به‌شێكی ئاوی زێی بچوك به‌ربده‌نه‌وه‌   |    شوان داودی:نه‌قیی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پێنج کەس کارمەندی ئیداری و شوفێرەکەی وه‌كو شاره‌زا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كی دادگا ده‌ستنیشانكردوه‌   |    عەدنان موفتی: ریفراندۆمێكی یاسایی‌و بەهێز پپێویستی بەپەرلەمانە   |    گه‌ریلاكانى هه‌په‌گه‌ باره‌گایه‌ك ده‌كاته‌ ئامانج كه‌ وه‌زیری ناوخۆی توركیای تێدابوه‌   |    له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا له‌ ئه‌نبار ده‌یان تیرۆرست كوژران   |   
كوردی  |   عربي
»  کاتژمێر یازدە
پەیامی ئەڵمانەكان بۆ هەرێم و ناوەند
ِشوان داودى




وەكو لیژنەی هاوڕێیەتی عێراقی ئەڵمانی لە پەرلەمانی عێراق لە رۆژانی 28/5/2017 ــ2/6/2017 لەسەر بانگهێشتی (بوندستاغ) پەرلەمانی ئەڵمانیا لە شاری بەرلین میوانی ئەو وڵاتە بووین.
وەفدەكەی عێراق لە (8) كەس پێكهاتبوو، سەرۆكی وەفدەكە بەڕێز میسال ئالووسی ئەندامی پەرلەمان و سەرۆكی لیژنەی ناوبراوو هاوكات سەرۆكی حزبی (ئوممە)ـی عێراقی و ئەندامێتی هەر یەك لە خاتوو حەمدیە حوسێنی لە هاوپەیمانی شیعەكان و (5) ئەندامی كورد لە فراكسیۆنە كوردستانییەكان، لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕێزان رێناس جانۆ، نەدا عەنتەر، عوسمان دۆسكی و لە فراكسیۆنی یەكێتی بەندە (شوان داودی)و لە فراكسیۆنی گۆڕان بەڕێز مەسعود حەیدەرو هەروەها بەڕێز رەشید حەمدانی سكرتیری لیژنەكە ئەندامی وەفدەكە بوو.
لە هەموو كۆبوونەوەكاندا دیپلۆماتێكی باڵیۆزخانەی عێراق یاوەری وەفدەكە بوو، دوو ئەندامی لیژنەكە بەڕێزان عەلی شوكری و عەدنان ئەسەدی بەهۆی پەیوەستبوونیان بە ئەرك و كاری ترەوە نەیانتوانی لە وەفدەكە بەشداربن، لەراستیدا ئەندامانی لیژنەی هاوڕێیەتی عێراق ــ ئەڵمانیا نوێنەرانی لیژنەكانی پەرلەمانن لەو لیژنەیەدا نەك نوێنەری پێكهاتەو فراكسیۆنەكان.
بەرلین پایتەختی ئەڵمانیای فیدراڵە لەهەمان كاتدا ویلایەتێكی سەربەخۆیە لە كۆی (16) ویلایەتی ئەڵمانی، گەورەترین شاری ئەڵمانیایە بۆ رێژەی دانیشتوان و سنووری ویلایەتەكە سنووری شارەكەیە كە (3,5 ــ 4) ملیۆن كەسی تێدا دەژین، لە دوای شاری لەندەنەوە بە دووەم گەورەترین شاری یەكێتی ئەوروپا هەژماردەكرێت.
لەكاتی شەڕی ساردی نێوان هەردوو بلۆكی رۆژهەڵات و رۆژئاوا لە ساڵی 1961 رۆژهەڵاتییەكان دیوارێكیان لە ناوەندی بەرلیندا بەرزكردەوەو كردیان بە دوو بەشەوە، بەشێكیان سەر بە ئەڵمانیای رۆژهەڵات و بەشەكەی تریان سەر بە ئەڵمانیای رۆژئاوابوو، ئەم دۆخەش تا ساڵی 1989 بەردەوامی هەبوو، تا دیوارەكە رووخێندراو هەردوو ئەڵمانیا یەكیانگرتەوەو بەرلین بە پایتەختی ئەڵمانیای فیدراڵ هەڵبژێردراو كرایە ناوەندی حكومەت و پەرلەمان و هاوكات بوو بە یەكێك لە پڕبایەخترین شارەكانی یەكێتی ئەوروپا.
رووبەری بەرلین (89185) كیلۆمەتر دووجایە، رێژەی سەوزایی (42%)ـی شارەكە پێكدەهێنێت، (400) هەزار دار بە ژمارە تۆماركراون و هەر دارەو ژماری تایبەت بە خۆی هەیە، (200) هەزار سەگ لەو شارەدا تۆماركراون كە لەگەڵ مرۆڤەكاندا دەژین.
ئەگەر بە خێرایی بە سیستمی فیدراڵی ئەڵمانیادا گوزەر بكەیت دەبینی لە (5) دەستەی دەستوری پێكدێت، (سەرۆكی فیدراڵ، پەرلەمانی فیدراڵ، حكومەتی فیدراڵ، دادگای دەستوری، ئەنجومەنی فیدراڵ) ئەركەكانیان بە دەستور دیاریكراوە كە بەتەواوەتی بەهەردوو شێوازی ستوونی و ئاسۆیی هەموو دەسەڵاتەكان لێك جوودا كردۆتەوە، هەر ویلایەتێكیش پەرلەمان و حكومەتی تایبەت بە خۆی هەیە، لە راستیدا هەر ویلایەتێك وڵاتێكە بۆ خۆی، لەشاری بەرلین كە پایتەختی ئەڵمانیای فیدراڵە سێ پەرلەمان هەن (پەرلەمانی ویلایەتی بەرلین، پەرلەمانی ئەڵمانیای فیدراڵ، ئەنجومەنی فیدراڵ) سەردانی هەر سێ پەرلەمانەكەمان كرد، شێوازی ئەرك و كاری هەریەكەیان بۆ روونكردینەوە، پەرلەمانی هەر ویلایەتەو مافی یاسادانی هەیە بۆ سنوری ویلایەت و حكومەتی ویلایەتەكان حوكمڕانی راستەقینەی كارگێڕی ناوچەكانی خۆیانن و تەنانەت پەیوەندی ئابووری و كایەی وەبەرهێنان لەگەڵ وڵاتانی تریشدا دەكەن، یاسا فیدراڵییەكان كە لە (بۆندستاغ )ـەوە دەردەچێ بەسەر هەموو وڵاتەكە وەك یەك جێبەجێ دەكرێت، حكومەتی فیدراڵیش حكومەتی سیاسی وڵاتـە بۆ هەموو ویلایەتەكان.
ئەنجومەنی فیدراڵی كە ئەندامەكانی لە وەزیرەكانی ویلایەتەكان پێكدێت لە نێوان (2ــ6) ئەندام بۆ هەر ویلایەتێك بە رێژەی قەبارەی ویلایەتەكە دانراوە، بۆ نمونە ویلایەتی بەرلین (4) كورسی لە ئەنجومەنی فیدراڵیدا هەیە، سەرۆكی ئەنجومەنی فیدراڵ ساڵانە دەگۆڕدرێت و هەر ساڵەو سەرۆك وەزیرانی یەكێك لە ویلایەتەكان دەبێتە سەرۆكی ئەنجومەنەكە.
ئەركی ئەم ئەنجومەنە پەسەندكردنی یاسا فیدراڵیەكانە لەم ئەنجومەنەی كە لە نوێنەری حكومەتی ویلایەتەكان پێكهاتووە بەرژەوەندی ویلایەتەكان لە یاسا فیدراڵیەكان دەپارێزێت لە راستیدا ئەڵمانەكان لەو میواندارییەیاندا كە لەو ماوە كورتەدا (21) كۆبوونەوەیان لە بوارە جیاجیاكانی "سیاسی، پەرلەمانی، كارگێڕی، دارایی، ئابووری، سەربازی، بازرگانی، هەواڵگری، ئاسایش و رێكخراوەیی" لەناوەندە جیاجیاكانی خۆیان بۆ رێكخستین، ویستیان پەیامێكمان پێبدەن ئەویش ئەوەیە ئێمە بە بەراوردێكی سیستمی فیدراڵی ئەڵمانیاو عێراقی فیدراڵی بكەین و شەرم بكەین لەو بەناو فیدراڵیەی كە لە عێراقدا هەمانە!
راستەوخۆو ناڕاستەوخۆ پێیاندەوتین هەموو هاوكارییەكتان دەكەین بۆ دامەزراندنی وڵاتێكی فیدراڵی راستەقینە لە عێراقێكی یەكگرتوودا، وتیان هەموو ویلایەتەكانی ئەڵمانیا یەك زمان و یەك ئایینن ، ئەوەشیان پێوتین كە لە ساڵی 1990 واتا لەكاتی یەكگرتنەوەی هەردوو بەشەكەی ئەڵمانیا  تا ئێستا (11) ویلایەتەكەی رۆژئاوا لە رێی حكومەتی فیدراڵەوە هاوكاری (5) ویلایەتەكەی ئەڵمانیای رۆژهەڵات دەكەن بۆ ئەوەی ئاستی ئەو ویلایەتانەش بەرزبكەنەوە تا ئاستی خۆیان.
بۆیە ئەگەر دەمانەوێت لە چوارچێوەی عێراقدا بمێنینەوە دەبێت پیاچوونەوەی تەواو بە سیستمی حوكمڕانی ئەم وڵاتەدا بكەینەوەو لە عەقڵییەتی پاوانخوازی ناوەندەوە دوور كەوینەوەو بەپێی ئەوەی كە دەستوور رێگەی پێداوە هەرێمەكان دروست بكرێن و دەسەڵاتەكان دابەش بكرێن و دەسەڵاتە فیدراڵیەكان جیا بكرێنەوەو بە هەموومانەوە هاوكاری یەكتری بكەین بۆ ئاوەدانكردنەوەو سەقامگیری، بەپێچەوانەوە دوای داعش هیچ دەرفەتێكی تر نەماوە بۆ پێكەوەژیان لەو بستە خاكەی ناوی عێراقە.
‌ 93 جار بینراوه‌
6/17/2017 10:06:38 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
123
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved