نوێترین
روحانی: لەپاڵپشتیکردنی قەتەر بەردەوام دەبین   |    ئه‌مریكا داواده‌كات كێشه‌ی قه‌ته‌ر و وڵاتانی كه‌نداو گه‌وره‌تر نه‌كرێت    |    ته‌نها له‌ 1%ی موسڵ له‌ چنگی داعشدا ماوه‌   |    عه‌ممار حه‌كیم: كورد به‌شێكه‌ له‌ ڕۆحی نیشتمان   |    عیراق ١٠٠ ملیار دۆلاری پێویسته‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر چنگی داعش   |    وه‌زیری كشتوكاڵ: ئێران به‌ڵێنی داوه‌ به‌شێكی ئاوی زێی بچوك به‌ربده‌نه‌وه‌   |    شوان داودی:نه‌قیی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پێنج کەس کارمەندی ئیداری و شوفێرەکەی وه‌كو شاره‌زا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كی دادگا ده‌ستنیشانكردوه‌   |    عەدنان موفتی: ریفراندۆمێكی یاسایی‌و بەهێز پپێویستی بەپەرلەمانە   |    گه‌ریلاكانى هه‌په‌گه‌ باره‌گایه‌ك ده‌كاته‌ ئامانج كه‌ وه‌زیری ناوخۆی توركیای تێدابوه‌   |    له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا له‌ ئه‌نبار ده‌یان تیرۆرست كوژران   |   
كوردی  |   عربي
»  وتاری هەفتە
ئەو پرسیارەی مەكتەبی سیاسی بیری لە وەڵامەكەی نەكردۆتەوە
بورهان حاجی سلێمان



زۆربەی جار سزا دەبێـتە هۆكارێك بۆ زیانپێگەیشتن و دواكەوتن و دووركەوتنەوەی كەسی سزادراو لە بنكەی جەماوەری، بەتایبەتی لەناو حیزب كە تیایدا سەنگ و پێوەر بۆ پێگەی هەر كەسێك ئاستی جەماوەرێتی و دەستەبەركردنی خۆشەویستی خەڵكە.
ئەگەر ئەم یاسا بنەڕەتییە لای هەموو حیزبەكانی دونیا راست بێت، ئەوە لە ناو یەكێتی لە دوای نەخۆشكەوتنی مام جەلالەوە دیاردەیەك سەریهەڵداوەو یاساكەی ئاوەژوو كردۆتەوەو سزادانی كردۆتە میدالیای زێڕین بە سنگی سزادراوەكانەوە، هەروەكو چۆن لە سەردەمانێك فەسڵكردن لە قوتابخانەو وەزیفەو چوونە بەندیخانە مایەی شانازی بوون، بەهەمانشێوە كەسە سزادراوەكانی دەستی مەكتەبی سیاسی تامی خەڵات لەو سزایانە دەكەن!
مەكتەبی سیاسی سزای رەوانشاد وەسفیە بەنی وەیس-ی دا، بەڵام ئەو كارە بووە هۆی ئەوەی زیاتر لە دڵی یەكێتییەكاندا خۆشەویستتر بێت!
كە باسی سزادانی شاناز ئیبراهیم ئەحمەدی كرد، ئەوەندەی دیكە ئەو خانمە لە دڵی خەڵكی یەكێتیدا خۆشەویست بوو!
ویستی سزای عادل موراد سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی و دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی بدات، ئەوەندەی دیكە كاك عادل رێزی لای خەڵك زیادی كرد!
هەر كە دەنگۆی ئەوە بڵاو بوەوە كە مەكتەبی سیاسی سزای لاهور شێخ جەنگی دەدات، ئیتر ئەو سەركردە گەنجە ئەوەندەی تر لای یەكێتییەكان و غەیرە یەكێتییەكانیش خۆشەویست بوو، ئەو كارەش، توڕەیی و ناڕەزایی لە ناو بنكەی جەماوەری یەكێتی گەیاندە لوتكە، چونكە وەكو تاكە كارێزمای قۆناغی دوای نەخۆشكەوتنی مام لەو برازایەی دەڕوانن.
مەكتەبی سیاسی لەبری سزادانی قایمقامە گەندەڵەكان كە باش دەزانێت كێن، دێت ئامانج جەباری قایمقامە گەنجەكە، سزادەدات، بەوەش ئەوەندەی دیكە ئەو گەنجە لای خەڵكی خۆشەویستتر بووە!
دوا جاریش سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدای بە دەركردن لە پۆستەكەی سزادا بەبێ ئاگاداركردنەوەی هاوەڵەكانی لە پەرلەمان كە لە كەناڵی رووداوەوە ئاگاداری بڕیارەكە بوون! بێگومانم ئەمەش جەماوەرێتی ئەو خانمە بەرزتر دەكاتەوە.
مەكتەبی سیاسی لێپێچینەوە لەگەڵ ئەوانە ناكات كە وەك كادرێكی دڵسۆزی پارتی یان گۆڕان و یان هەر حیزبێكی دیكە بێجگە لە حیزبەكەی خۆیان دەنووسن و بیردەكەنەوە و لێدوان دەدەن و سیاسەت دەكەن، بەڵام دێت ئەوانە سزا دەدات كە بەنووسین و بیركردنەوەو لێدوان و سیاسەتكردن و هزر و بیروباوەڕ یەكێتین و بەرگری لە سەربەخۆیی بڕیاری سیاسی یەكێتی دەكەن.
مەكتەبی سیاسی لە بری هەوڵی دەمكوتكردنی دەنگە بوێرەكان، پێویستە سوپاسی داكۆكیكارانی یەكێتی بكات، سوپاسگوزاری هێزی پێشمەرگەو دژە تیرۆرو دەزگا ئەمنییەكانی دیكەی یەكێتی بێت، چونكە ئەگەر ئەوان نەبان ئێستا بستێك زەوی لە ژێر پێیان نەمابوو ئەو حوكمانەی تیا دەربكەن! جەخت بكاتە سەر پاراستنی كەركوك و خورماتوو  كە ئێستا پیلانگێڕی لە دژیان گەیشتۆتە حاڵەتێكی مەترسیدار.. هەوڵی ئاشتكردنەوەی جەماوەری سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجەو دەڤەری راپەڕین بدات. 
بەر لەوانەش دەبێت وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە: بۆچی ئەوانەی سزادەدرێن لای خەڵكی خۆشەویستتردەبن؟ هەركاتێكیش وەڵامی ئەو پرسیارەی زانی و كاری پێكرد ئەوە كلیلی كردنەوەی دڵی قاعیدەی یەكێتی دۆزیوەتەوە.

‌ 1178 جار بینراوه‌
6/17/2017 10:07:15 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
123
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved