نوێترین
روحانی: لەپاڵپشتیکردنی قەتەر بەردەوام دەبین   |    ئه‌مریكا داواده‌كات كێشه‌ی قه‌ته‌ر و وڵاتانی كه‌نداو گه‌وره‌تر نه‌كرێت    |    ته‌نها له‌ 1%ی موسڵ له‌ چنگی داعشدا ماوه‌   |    عه‌ممار حه‌كیم: كورد به‌شێكه‌ له‌ ڕۆحی نیشتمان   |    عیراق ١٠٠ ملیار دۆلاری پێویسته‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر چنگی داعش   |    وه‌زیری كشتوكاڵ: ئێران به‌ڵێنی داوه‌ به‌شێكی ئاوی زێی بچوك به‌ربده‌نه‌وه‌   |    شوان داودی:نه‌قیی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پێنج کەس کارمەندی ئیداری و شوفێرەکەی وه‌كو شاره‌زا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كی دادگا ده‌ستنیشانكردوه‌   |    عەدنان موفتی: ریفراندۆمێكی یاسایی‌و بەهێز پپێویستی بەپەرلەمانە   |    گه‌ریلاكانى هه‌په‌گه‌ باره‌گایه‌ك ده‌كاته‌ ئامانج كه‌ وه‌زیری ناوخۆی توركیای تێدابوه‌   |    له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا له‌ ئه‌نبار ده‌یان تیرۆرست كوژران   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
داوای بەدواداچوون بۆ كەیسی هاوناز دەكرێت


تۆڕی رێكخراوەكانی بواری جینوساید؛ داوا لە نوێنەرانی كورد لە بەغدا دەكات، بە دواداچوون بۆ كەیسی (هاوناز) كچە ونبووەكەی هەڵەبجە بكەن.
عەلی مەحمود، رێكخەری تۆڕی رێكخراوەكانی بواری جینوساید؛ لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:"ئاشكرابوونی هەڵەی تەندروستی لە پشكنینی (DNA)ـەكەی هاوناز كارەساتێكی گەورەیە و دەبێت نوێنەرانی كورد لە پەرلەمانی عێراق لێی بێدەنگ نەبن"، روونیشیكردەوە:"دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەكانی بەغدا بانگێشتی پەرلەمان بكەن".
هاوناز، كە ناوە فارسیەكەی (مریەم باروچیانی)، یەكێكە لە منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە و لە ساڵی (2015) بەپێی پشكنینی (DNA) كەسوكارەكەی دیاریكرا، بەڵام لەئێستادا ئاشكرابووە، كە ناوبراو لەو بنمەاڵەیە نییە و پشكنینی (DNA)ـەكەی هەڵە بووە.
هاوكات رێكخەری تۆڕی رێكخراوەكانی بواری جینوساید؛ داوایكرد:"دەبێت نوێنەرانی كورد حكومەتی عێراق ناچار بە قەرەبووكردنەوی مەعنەوی و دەروونی هاوناز بكەن لە بەرانبەر ئەو هەڵە تەندروستیەی بەرانبەری كراوە"، باسی لەوەشكرد:"نابێت پەرلەمانتارانی كورد رێگە بە وەزارەتی ناوخۆ بدەن، ناسنامەی عێراقیبوون لە هاوناز وەربگیرێتەوە، چونكە دواجار هاونازی خەڵكی هەڵەبجەیە و تەنها كەسوكارەكەی نازانرێت كێیە".
هاوكات ئاشكراشیكرد:"ئەو هەڵەیە بەهۆی كەمتەرخەمی حكومەتی هەرێمەوە روویداوە، كە تائێستا سەنتەرێكی پێشكەوتووی تایبەت پشكنینی (DNA) لە كوردستان دانەمەزراندووە".


 




 
‌ 114 جار بینراوه‌
6/17/2017 10:29:30 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved