نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  ناوچەیی
توركیش ئێرلاین گەشتەكانی بە قەتەر ئێروەیس دەفرۆشێت


بۆ قەرەبووكردنەوەی بایكۆتكردنی لەلایەن وڵاتانی سعودیا و ئیمارات و میسڕ و بەحرێن، كۆمپانیای توركیش ئێرلاین گەشتەكانی بە كۆمپانیای قەتەر ئێروەیس دەفرۆشێت.
بەپێی زانیارییەكانی (هەواڵ)، كۆمپانیای توركیش ئێرلاین (Turkish Airlines)، بەشێك لە گەشتەكان بە گەشتیارانی بە كۆمپانیای قەتەر ئێروەیس (QatarAirways) دەفرۆشێت، ئەمەش لە كاتێكدایە، بەهۆی بایكۆت و گەمارۆی وڵاتانی سعودیا و ئیمارات و میسڕ و بەحرێن، زیانێكی زۆری مادی بە كۆمپانیای فرۆكەوانی قەتەر ئێروەیس كەوتووە.
هەر بەپێی ئەو زانیارییانە، كە سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای فڕۆكەونی مەدەنی عێراق بۆ (هەواڵ)، ئاشكرایكرد:"لە دوای ئەو زیانە زۆرەی بەهۆی گەمارۆكانی  وڵاتانی سعودیا و ئیمارات و میسڕ و بەحرێن بە كۆمپانیای قەتەر ئێروایس (QatarAirways) گەیشتووە، لەئێستادا بەپێی رێككەوتنێكی نهێنی، گەشت و گەشتیاران لە كۆمپانیای توركیش ئێرلاین (Turkish Airlines) دەكڕێت"، روونیشیكردەوە:"تائێستا كۆمپانیای توركیش ئێرلاین گەشتەكانی لە توركیا و عێراق و سودان و چەند وڵاتێكی ئەوروپی بە كۆمپانیای فڕۆكەوانی قەتەر ئێروەیس فرۆشتووە".
بەپێی یاسا نێودەوڵەتییە كارپێكراوەكانی بواری فڕۆكەوانی، كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی لە كاتی بوونی كێشە یاخود كەمی گەشتیار یاخود كێشەی سیاسی، گەشت و گەشتیارانی بە فڕۆكەی دیكەی كۆمپانیای فڕۆكەوانی بفرۆشێتەوە.
ئەو سەرچاوەیە، ئاشكراشیكرد:"بەپێی رێككەوتنەكە، كۆمپانیای قەتەر ئێروەیس (QatarAirways) چەند گەشتێكی لە گەشتە ترانزێتەكانی بە كۆمپانیای فڕۆكەوانی توركیش ئێرلاین (Turkish Airlines) دەفرۆشێت، بەتایبەت ئەو گەشتانەی بۆ وڵاتانی سعودیا و ئیمارات و میسڕ و بەحرێنە و ترانزێتەكەی لە توركیا یاخود وڵاتی دیكە دەبێت".
 



 
‌ 3450 جار بینراوه‌
6/17/2017 10:30:54 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved