نوێترین
روحانی: لەپاڵپشتیکردنی قەتەر بەردەوام دەبین   |    ئه‌مریكا داواده‌كات كێشه‌ی قه‌ته‌ر و وڵاتانی كه‌نداو گه‌وره‌تر نه‌كرێت    |    ته‌نها له‌ 1%ی موسڵ له‌ چنگی داعشدا ماوه‌   |    عه‌ممار حه‌كیم: كورد به‌شێكه‌ له‌ ڕۆحی نیشتمان   |    عیراق ١٠٠ ملیار دۆلاری پێویسته‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر چنگی داعش   |    وه‌زیری كشتوكاڵ: ئێران به‌ڵێنی داوه‌ به‌شێكی ئاوی زێی بچوك به‌ربده‌نه‌وه‌   |    شوان داودی:نه‌قیی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پێنج کەس کارمەندی ئیداری و شوفێرەکەی وه‌كو شاره‌زا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كی دادگا ده‌ستنیشانكردوه‌   |    عەدنان موفتی: ریفراندۆمێكی یاسایی‌و بەهێز پپێویستی بەپەرلەمانە   |    گه‌ریلاكانى هه‌په‌گه‌ باره‌گایه‌ك ده‌كاته‌ ئامانج كه‌ وه‌زیری ناوخۆی توركیای تێدابوه‌   |    له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا له‌ ئه‌نبار ده‌یان تیرۆرست كوژران   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
 بەرهەمی كشتوكاڵی توركی و گەنمی ئێرانی بەناوی خۆماڵییەوە هەناردەی عێراق دەكرێت



هۆكاری رێگرییەكانی حكومەتی بەغدا لە هەناردەكردنی بەرهەمی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان بۆ شارەكانی عێراق ئاشكرا دەكرێت.
سەرچاوەیەكی ئاگادار، تایبەت بە (هەواڵ)، رایگەیاند:”بەرهەمی كشتوكاڵی هاوردەكراوی توركی بە ناوی بەرهەمی خۆماڵی هەناردەی بەغدا كراوە”، ئەمەش لە كاتێكدایە، ماوەی دوو ساڵە، حكومەتی عێراقی رێگری لە رۆیشتنی بەرهەمی كشتوكاڵی هەرێم بۆ شارەكانی عێراق دەكات.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە؛ لەلایەن چەند بازرگانێكەوە بەرهەمی كشتوكاڵی تێكچوو و خراپبوو هاوردەكراو تێكەڵ بە بەرهەمی خۆماڵی كراوەو هەناردەی بەغدا كراوە، ئاماژەی بەوەشدا:”ئەو بارزگانانە بە نرخی زۆر هەرزان ئەو جۆرە بەرهەمانە هاوردە دەكەن و بە ناوی ئەوەی خۆماڵییە رەوانەی بەغدای دەكەن”.
پێشتریش لە ساڵانی (2014 و 2015)، چەند بازرگانێكی هەرێمی كوردستان، گەنمی هاوردەكراویان تێكەڵ بە گەنمی خۆماڵی كردبوو و رادەستی وەزارەتی بازرگانییان كردبوو.
ئەو سەرچاوەیە، ئاشكراشیكرد:”لەئێستادا حكومەتی عێراقی رێگری لە رۆیشتنی بەرهەمی كشتوكاڵی هەرێم بۆ بەغدا دەكات”.
هاوكات ئەو پارێزگایانەی هاوسنوورن لەگەڵ ئێران بەوە تۆمەتبار دەكرێن كە گەنمی ئێرانی بەناوی خۆماڵییەوە رادەستی سایلۆكان دەكەن، بەڵام تا ئێستا حكومەتی عێراق هیچ رێوشوێنێكی لەدژیان نەگرتۆتەبەر.



‌ 106 جار بینراوه‌
6/17/2017 10:31:46 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved