نوێترین
روحانی: لەپاڵپشتیکردنی قەتەر بەردەوام دەبین   |    ئه‌مریكا داواده‌كات كێشه‌ی قه‌ته‌ر و وڵاتانی كه‌نداو گه‌وره‌تر نه‌كرێت    |    ته‌نها له‌ 1%ی موسڵ له‌ چنگی داعشدا ماوه‌   |    عه‌ممار حه‌كیم: كورد به‌شێكه‌ له‌ ڕۆحی نیشتمان   |    عیراق ١٠٠ ملیار دۆلاری پێویسته‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر چنگی داعش   |    وه‌زیری كشتوكاڵ: ئێران به‌ڵێنی داوه‌ به‌شێكی ئاوی زێی بچوك به‌ربده‌نه‌وه‌   |    شوان داودی:نه‌قیی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پێنج کەس کارمەندی ئیداری و شوفێرەکەی وه‌كو شاره‌زا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كی دادگا ده‌ستنیشانكردوه‌   |    عەدنان موفتی: ریفراندۆمێكی یاسایی‌و بەهێز پپێویستی بەپەرلەمانە   |    گه‌ریلاكانى هه‌په‌گه‌ باره‌گایه‌ك ده‌كاته‌ ئامانج كه‌ وه‌زیری ناوخۆی توركیای تێدابوه‌   |    له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا له‌ ئه‌نبار ده‌یان تیرۆرست كوژران   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
 تا ئێستا لایەنی سەرپەرشتیار بۆ ریفراندۆم لە كەركوك دیاری نەكراوە
رەوان تالیب


كۆمیسۆنی هەڵبژاردنەكان: تا بەغدا رەزامەند نەبێت ناتوانین یەك سندوقی دەنگدانی بۆ دابین بكەین


تائێستا لایەنی سەرپەرشتیاری ئەنجامدانی راپرسیەكەی هەرێم لە كەركوك دیاری نەكراوە و بەڕێوەبەری ئۆفیسی كەركوكی كۆمیسۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراقیش، رایدەگەیەنێت:”تا حكومەتی عێراق رەزامەند نەبێت، ئێمە ناتوانین یەك سندوقی دەنگدانیش دابین بكەین”.
قەیس محەمەد؛ بەڕێوەبەری ئۆفیسی كەركوكی كۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”تا لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵەوە بڕیارمان بۆ نەیەت، ناتوانین بە هیچ شێوەیەك هاوكاری راپرسیەكەی هەرێم بكەین لە كەركوك”، روونیشیكردەوە:”تائێستا نە لەلایەن حكومەتی هەرێم و نە لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە ئاگادار نەكراوینەتەوە، كە راپرسیەكەی هەرێم لە كەركوك بەڕێوەی ببەین”.
بە وتەی بەڕێوەبەری ئۆفیسی كەركوكی كۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، ئەوان توانای سەرپەرشتیكردنی راپرسیەكەی هەرێمیان هەیە، ئاماژەی بەوەشدا:”ئەگەر خودی كۆمیسۆنی هەرێم سەرپەرشتی بكات، ئێمە بە بڕیاری بەغدا دەتوانین لە رووی پێداویسیتەوە هاوكارییان بكەین”.
قەیس محەمەد، ئاشكراشیكرد:”تا حكومەتی عێراق رەزامەند نەبێت، ئێمە وەك ئۆفیسی كەركوكی كۆمیسۆنی هەڵبژاردنەكان، ناتوانین تەنها یەك سندوقی دەنگدانیشیان بۆ دابین بكەین”.
 

 
‌ 152 جار بینراوه‌
6/17/2017 10:33:13 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved