نوێترین
روحانی: لەپاڵپشتیکردنی قەتەر بەردەوام دەبین   |    ئه‌مریكا داواده‌كات كێشه‌ی قه‌ته‌ر و وڵاتانی كه‌نداو گه‌وره‌تر نه‌كرێت    |    ته‌نها له‌ 1%ی موسڵ له‌ چنگی داعشدا ماوه‌   |    عه‌ممار حه‌كیم: كورد به‌شێكه‌ له‌ ڕۆحی نیشتمان   |    عیراق ١٠٠ ملیار دۆلاری پێویسته‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر چنگی داعش   |    وه‌زیری كشتوكاڵ: ئێران به‌ڵێنی داوه‌ به‌شێكی ئاوی زێی بچوك به‌ربده‌نه‌وه‌   |    شوان داودی:نه‌قیی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پێنج کەس کارمەندی ئیداری و شوفێرەکەی وه‌كو شاره‌زا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كی دادگا ده‌ستنیشانكردوه‌   |    عەدنان موفتی: ریفراندۆمێكی یاسایی‌و بەهێز پپێویستی بەپەرلەمانە   |    گه‌ریلاكانى هه‌په‌گه‌ باره‌گایه‌ك ده‌كاته‌ ئامانج كه‌ وه‌زیری ناوخۆی توركیای تێدابوه‌   |    له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا له‌ ئه‌نبار ده‌یان تیرۆرست كوژران   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
میت دۆسیەی بەرەی توركمانی وەردەگرێتەوە



دوای سەندنەوەی دۆسیەكەی لە وەزارەتی دەرەوەی توركیاو وەرگرتنەوەی لەلایەن میتەوە، بەرەی توركمانی دەیان كادری لقی هەولێری خۆی بەبێ ئاشكراكردنی هۆكارەكان دەردەكات و سەرچاوەیەكیش دەڵێت لە دوای جەژن پرۆسەی پاكتاوكردنەكە لقی كەركوكی ئەو بەرەیەش دەگرێتەوە.
بە پێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەكی توركمانییەوە دەستی رۆژنامەی (هەواڵ) كەوتوون، كۆتایی هەفتەی رابردوو بە بڕیارێكی كتوپڕ بەرەی توركمانی عێراقی  115 كادری لقی هەولێری ئەو بەرەیەی لە ریزەكانی خۆی دوورخستۆتەوە.
سەرچاوەكە بۆ (هەواڵ) ئەوەشی وت:” تا ئێستا سەرانی بەرە هۆكاری پاكتاوكردنەیان ئاشكرا نەكردووەو كادیرە دەركراوەكانیش كە تیایاندایە 30 ساڵە لە ریزەكانی بەرەی توركمانیدا كاردەكەن، هەواڵەكە پشتڕاست دەكەنەوە، بەڵام ئامادەنین باس لە هۆكارەكان بكەن”.
لە سەرچاوەیەكی دیكەوە رۆژنامەی (هەواڵ) بەوەی زانیوە، ئەو كادیرانە بە فەرمانی میت دەركراون كە دوو هەفتە لەمەوبەر جارێكی دیكە مەلەفی بەرەی توركمانی گرتەوە دەست بەپاساوی ئەوەی هەندێكیان بە هۆی ئەوەی لە مامەڵەكردن لەگەڵ كورددا نەرمی دەنوێنن و بە بڕوای سەرانی بەرەكە هاوسۆزن لەگەڵ كورد، ژمارەیەكی دیكەشیان بە هۆی گومانەكان لەوەی كە نزیكی لیستی خزمەتی سەر بە رابەری توركی فەتحوڵا گویلەنن، بە بڕیاری پارتی دادوگەشەپێدان دوورخراونەتەوە، پرۆسەكەش لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی توركیا دێت بە پاكتاوكردنی گویلەنییەكان لە هەولێر.
هەر بەپێی زانیارییەكانی رۆژنانەی (هەواڵ) لە پاش جەژن هەڵمەتی دەركردن لە لقی كەركوكی بەرەی توركمانی دەستپێدەكات و سەردانەكانی ماوەی پێشووی چەند چەكدارێكی نەناسراوی توركی بۆ كەركوك و تازەخورماتوو كە رۆژنامەی (هەواڵ) ئاشكرایكرد، پەیوەندی بەو كەیسەوە هەیە.
جێی باسە لە ساڵی 2011 دۆسیەی بەرەی توركمانی لە دەزگای میت وەرگیرایەوەو درا بە وەزارەتی دەرەوە، ئەوەش وەك پشتگوێخستنی ئەو بەرەیەو فشارخستنە سەری بوو بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی سیاسەتی ئەوكاتی توركیا لانەدات كە سیاسەتی ئەنقەرەی ئەوكات بە ئاراستەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ كورد هەنگاوی دەنا، بەڕای چاودێرانیش ئەم گۆڕانكارییەی ئێستا دەبێتە هۆی بایەخی سەربازی توركیا بە بەرەی توركمانی و توندبوونی هەڵوێستەكانی بەرانبەر بە كورد.
 
 



‌ 232 جار بینراوه‌
6/17/2017 10:35:42 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved