نوێترین
روحانی: لەپاڵپشتیکردنی قەتەر بەردەوام دەبین   |    ئه‌مریكا داواده‌كات كێشه‌ی قه‌ته‌ر و وڵاتانی كه‌نداو گه‌وره‌تر نه‌كرێت    |    ته‌نها له‌ 1%ی موسڵ له‌ چنگی داعشدا ماوه‌   |    عه‌ممار حه‌كیم: كورد به‌شێكه‌ له‌ ڕۆحی نیشتمان   |    عیراق ١٠٠ ملیار دۆلاری پێویسته‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر چنگی داعش   |    وه‌زیری كشتوكاڵ: ئێران به‌ڵێنی داوه‌ به‌شێكی ئاوی زێی بچوك به‌ربده‌نه‌وه‌   |    شوان داودی:نه‌قیی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پێنج کەس کارمەندی ئیداری و شوفێرەکەی وه‌كو شاره‌زا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كی دادگا ده‌ستنیشانكردوه‌   |    عەدنان موفتی: ریفراندۆمێكی یاسایی‌و بەهێز پپێویستی بەپەرلەمانە   |    گه‌ریلاكانى هه‌په‌گه‌ باره‌گایه‌ك ده‌كاته‌ ئامانج كه‌ وه‌زیری ناوخۆی توركیای تێدابوه‌   |    له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا له‌ ئه‌نبار ده‌یان تیرۆرست كوژران   |   
كوردی  |   عربي
»  بینین
كورد ئەبەد ناگاتە مەقسەد!
دڵسۆزحەمە



میللەتان لەسەروبەندی بڕیارە چارەنوسسازە مێژوییەكاندا، لەساتەوەختی وەرچەرخانە گرنگەكانی ژیانی خۆیدا، هێزە سیاسی وهێزە كۆمەڵایەتیەكان وهەموو ئەو كەسایەتی و هێزانەی تر كە رۆڵ و كایگەریان هەیە لەسەر ژیانی گشتی و ئاراستەكردنی خەڵك، بەشێوەیەكی گشتی وزە وتوانای خۆیان بە ئاڕاستەی ئەو پڕۆژە مێژووییە، سەرقاڵی سازدان و مۆبێلێزەكردن و ئامادەكردنی خەڵك دەبن بە ئاڕاستەی سەرخستنی پڕۆژەكە، پڕۆژەی رزگای نیشتمانی، راگەیاندنی دەوڵەت، گۆڕینی سستمی سیاسی،دانانی دەستور، راگەیاندنی كۆمار و شانشینی و هەرچی شێوازێكی ئیدارەدانی دەوڵەتداری ئەمانە هەمووی رووداوی گرنگی مێژوویی و چارەنوسسازن بۆ میللەتان، هەربۆیە لەم ساتەوەختانەدا تەنانەت كەڵك لە بچوكترین وزە و پەڕاوێزخراوترین ئیمكانیات وەردەگیرێت .
فەراهەمكردنی مەناخێكی رۆحی و دەروونی، دۆخێكی پڕ سۆز و خرۆش بەشێكە لەو زەمینەسازی و تاودانە جەماوەریە بە ئاڕاستەی خەڵك و شەقام، هاوكاتیش سازدانی پڕۆژەیەكی هەمەلایەن كە تەواوی هێزو گروپ و بینین و حیزبە جیاوازەكان لەسەری كۆك بن مەرجێكی ترە لە پڕۆژەی سازدان و خۆئامادەكردن بۆ پڕۆژە مێژوییەكان، بەمانای كاركردن بە دوو ئاڕاستە، ئاڕاستەیەك لەسەر جەماوەرو شەقام، ئاڕاستەكەی دی خودی ئەو نوخبەو دەستەبژێرە سیاسی و رەوشەنبیرانەی كە پیادەی پڕۆژەكە دەكەن!
لە كاتێكدا قسە لەسەر  ریفراندۆم، یان پڕۆژەی دەوڵەتی كوردی لەوپەڕیدایە، میدیاو ناوەندە سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئیقلیمی و تەنانەت ئەوانەی لە رۆژئاواش خۆیان بە دۆستی كورد دەزانن لەسەر ئەم ریفراندۆمە رای خۆیان دەربڕیوە، لە كاتێكدا دنیای ئێمەی سیخناخ بوە بەم دەنگە دەنگ و خۆئامادەكردنە!! بەرەو پڕۆژەی ریفراندۆم و قسەكردن لەسەر دەوڵەت، بەڵام هیچكات جڤاتی كوردی هێندەی ئەم ساتەوەختە جڤاتێكی چەند لەت وپارچەپارچەو هەلاهەلا نەبوە، هێندەی ئەم ساتەوەختە جڤاتێكی ناكۆك و لاوازو بیمار نەبوە، بگرە ئەم ساتەوەختە زۆر لە دۆخی شەڕی ناوخۆی نەوەدەكان مەترسیدارترە، ئەوكات شتێك مابوو بەناوی پیرۆزیی پێشمەرگە، هێشتا رەمزەكان هەیبەت و قورسایی مەعنەوی و كاریگەری خۆی مابوو، هێشتا یادەوەری زوڵم و زۆر وترس و تۆقین و سستەمی بەعس ئامادەیی هەبوو، بەڵام لە ئێستادا رق و كینەو ململانێی هێزەكانی كوردستان و ڕق و كینەو ناجۆری چینی سیاسی گەشتۆتە ئاستی دەستبردن بۆ رەمزەكان بۆ شكانی شكۆی نەتەوەیی و ئینسانی ئێمە، ئاخر یەكێك لە ئامرازەكانی سەرخستنی پڕۆژەی نەتەوەیی وەبەرهێنانە لە سەرمایە رەمزی و مێژوییەكاندا بەڵام ئەسەفێكی گەورەیە كە پێناچێت ئەم جڤاتە هیچ كەس و شتێك بەرەمزی نەتەوەیی و مێژویی خۆی بزانێت!
لە لایەك خەڵك لەبەر ئەزمونی تاڵی لەگەڵ ئەم هێزە سیاسیانەدا ئەزمونی گەندەڵكاران و خراپ ئیدارەدانی ئەم جڤاتەو ریسككردن بە ژیانی خەڵكەوە، ئەزمونی نادادوەری و تاڵان و بڕۆی بەرپرس و تەبەقەی سیاسی، خەریكە پڕۆژەی دەوڵەتی كوردیشی لەپێش چاو دەكەوێت، دەوڵەتێك كە بەم ئەزمونەی لەگەڵ ئەم دەسەڵاتە بەدەوڵەتی خۆیی نازانێت، لەلایەكی تریشەوە كەمن ئەو میللەتانەی هێندەی كورد بە ئاگری شەڕو شۆڕ وداپڵۆسین و زوڵم و زۆری داگیركەرەكانی وێران بوبێت، كەمن ئەو میللەتانەی هێندەی كورد روبارێك خوێنی بۆ ئازادی وسەرفرازی رشتبێت، كەم نەبون ئەو قوربانی وفیداكاری و خوێنە زۆرەی لە زیندان و لەسەنگەر و لە بۆردومانی كیمایی و شاڵاوی ئەنفال و وێرانكردنی كوردستاندا رژان و بونە قوربانی، دوور نیە ئەو رۆژانەی شەقامەكانی كوردستان بۆنی مەرگ وخوێن وترس وزیندانی گرتبوو، كەسمان خاوەنی ژیان وكەرامەت وناموسی خۆمان نەبوین، ئاخۆ ئەو رۆژانە بیرچونەوە؟ یان ئاستی زوڵم و نادادوەری ئەم دەسەڵاتە خۆماڵیە خەڵكی دووچاری نائومێدی ئەوەندە قوڵ ومەترسیدار كردووە كە دەنگی دژ بە ریفراندۆم ودەوڵەتی كوردیش ببیستین ؟
جێگای نیگەرانی قوڵ ونائومێدی قوڵترە كە هەم نوخبەی سیاسی بەرپرسیارە لەم دۆخی دڵشكانە گشتیەی ئەم كۆمەڵگایە دووچاری هاتووە، لەو نائومێدیە قوڵەی وابكات كۆمەڵگایەكی سستەمدیدەی بێ دەوڵەت بە گەرمی پێشوازی لە ریفراندۆم نەكات، گاڵتەی بە دەوڵەت بێت! هەم خەڵكیش بەرپرسیارە لە نەبینینی رۆڵی مێژوویی خۆی وەكو جڤاتێكی زیندوو، جڤاتێكی خاوەن پرس و خاوەنی قوربانی و مافی رەوا كە بەرەوپیری پڕۆژە مێژوییەكانی خۆی بچێت و وێنەی داهاتوی چارەنوسی خۆی بەدەستی خۆی بكێشێت، جێگای نیگەرانی قوڵە كە میدیاكان رۆڵی خراپ دەگێڕن لە بچوككردنەوەی ئینسانی ئێمەو پرسەكانی بۆ ئاستێكی زۆر نزم، ئاخر هەر ئەم فەوزاو نابەرپرسیاری و خەمساردی و دولەتبوونە بەردەوامەی ئێمەیە كە سەرەتای سەدەی بیستەمدا بێكەس شیعرێكی پڕ توڕەیی و زووخاو بنوسێت كە بەم دێڕە دەست پێبكات، كورد ئەبەد ناگاتە مەقسەد نۆكەری بێگانەیە.

‌ 75 جار بینراوه‌
6/17/2017 10:47:25 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
123
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved