نوێترین
روحانی: لەپاڵپشتیکردنی قەتەر بەردەوام دەبین   |    ئه‌مریكا داواده‌كات كێشه‌ی قه‌ته‌ر و وڵاتانی كه‌نداو گه‌وره‌تر نه‌كرێت    |    ته‌نها له‌ 1%ی موسڵ له‌ چنگی داعشدا ماوه‌   |    عه‌ممار حه‌كیم: كورد به‌شێكه‌ له‌ ڕۆحی نیشتمان   |    عیراق ١٠٠ ملیار دۆلاری پێویسته‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر چنگی داعش   |    وه‌زیری كشتوكاڵ: ئێران به‌ڵێنی داوه‌ به‌شێكی ئاوی زێی بچوك به‌ربده‌نه‌وه‌   |    شوان داودی:نه‌قیی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پێنج کەس کارمەندی ئیداری و شوفێرەکەی وه‌كو شاره‌زا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كی دادگا ده‌ستنیشانكردوه‌   |    عەدنان موفتی: ریفراندۆمێكی یاسایی‌و بەهێز پپێویستی بەپەرلەمانە   |    گه‌ریلاكانى هه‌په‌گه‌ باره‌گایه‌ك ده‌كاته‌ ئامانج كه‌ وه‌زیری ناوخۆی توركیای تێدابوه‌   |    له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا له‌ ئه‌نبار ده‌یان تیرۆرست كوژران   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
لە ژووری بووژاندنەوە دا
ن: مەیسا ئەلبشیتی

و:عەبدوالرەحیم سەرەڕۆ



ئامادەبووم بۆئەوەی لەدوایین هەناسەی سەرەمەرگدا هەرچییەك دەزانم بیڵێم و هیچی تر، هەموو شتەكان روو لەمەرگ ئامادەبوون، زەماوەندی گواستنەوە بەرەو مەرگ، من نەهاتووم مۆری مەرگ لە ناوچەوانت هەڵكێشمەوە، نەهاتووم لەمەرگت بشارمەوە، هاتووم بۆ ئەوەی پێت بڵێم بە ئاسوودەیی بمرە.. هاورێ!!
هاتووم ئەو شتانە بڵێم كە لە سەرەمەرگدا بەكەس ناوترێت، دەزانم دوای ئێستا دەبیتە قارەمان، بوێر، سوارچاك، نەبەرد، كوڕی دایك و باوك و شیری پاكی دایكی خواردووە، كوڕی نیشتمانە، رۆڵەی نەبەردی ئەم خاكەیە..هتد لەو هۆنراوانەی كە لەسەرەمەرگی هەموو كەسێكدا بۆ هەر یەكەمان بە جۆرێك دەخوێندرێتەوە.
بەر لەوەی بەدوو هەنگاو دوور بكەومەوەو دوعاخوازی بكەم.. دوای ئەوەی هەندێك تەرتیلەی خۆڵەمێشی و مۆری زیندوبوونەوەم بۆی خوێندەوە، لەناكاو سەری هەڵبڕی و پرسیاری لێكردم..!!
سەرسامی گرێی زمانی گرتم، رەنگورووم بەیەكدا چوو، هەنسكەكان لەسەر روومەتم دەلەرزین، بەڵام زوو روخساری خۆم شاردەوە نەبادە بیخوێنێتەوە، بۆ ئەوەی تێكچوونی نیگاكانم نەبینێت كە بە هۆی بوێری ئەو پرسیارەوە چۆن لێك هەڵدەوەشێنەوە.
چۆن ئەو پرسیارەت لێكردم لەكاتێكدا پێیەكانت دەنێیتە ناو سەبەتەی مردنەوە، ئەو پرسیارەت چۆن لەدەم ترازا كە تۆ بست لە دوای بست لە ژیان دووردەكەویتەوە. ئەی چۆن ئەو حەرفانەت كە روویان لێدەكردم بەیەكدا نەچوون، چۆن وا بە گەشاوەیی گەیشتنە من وەك ئەوەی گوڵە سپیلكەی سەر پەنجەرەیەك بن لە یەكەم ساتەكانی كرانەوەدا؟! رووم لێ وەرگێراو گەردنیم بۆ حەوتەمین ئاسمان راست كردەوە.
وەڵامت نادەمەوە، بەڵی وەڵامی ئەم پرسیارە نازانم!! من بە تەنها بۆ دوعاخوازی هاتووم.. ئەرێ‌ بۆ راتگرتم.. بۆ پرسیارت لێكردم.. بۆ دەمكەیتە نێچیری شپرزەیی و سوارچاكی گەورەترین درۆ لە ژیان؟!
بمریت یان نەمریت هیچ جیاوازی لە نێوان ئەم دوو دۆخەدا نابینم، ژیانی ئەمڕۆ هاوشێوەی مردنە، مردنی ئەمڕۆ روویەكی ترە لە رووەكانی زیندەگی، پێویست ناكات لە سیسەمەكەت بەرزبیتەوە، نوێنی مەرگ جێ مەهێڵە تكایە.. لە دەرەوەی ئەم ژوورە شتێك نییە شایانی ژیان بێت.. لەم ژیانە گەڕێ.. هاوبار لەم پرسیارەش گەڕێ.. رێم پێ بدە با تەرتیلەكانی ماڵاواییت بەسەردا بخوێنمەوە.
“ئەی كوڕی ئەم نیشتمانەی نقوومی وێرانەیی و پاشاگەردانی بووە.. جڵەوی ئاگرین و سكڵی خەم و شكست و زنجیرەیەكی درێژ لە نائومێدی گرتۆتە دەست، بەر لەوەی بگەمە ژوور سەرت تا كۆمەڵێك وشەی پووكاوەت بەسەردا بخوێنمەوە.. وا بەدەم رێگاوە بووم.. ئەوانەی بەناو ژیاندا تێدەپەرین هەنگاوەكانیانم دەژمارد.. هەنگاوەكانیان دەبینم وەك گژوگیایەكی كێویلە بەسەر شۆستەی رێوبانەكاندا سەوز دەبن، كەس بە ئاسانی لەو رێیە رزگاری نابێت، بەڵام هێشتا هەندێك قاچ هەن بە پەلەپرووزێ‌ رادەكەن، قاچی وا هەن كیشوەرەكان دەبڕن، قاچ هەن لە شێوەی تاوس بە لەنجەولار بەرەو لافوگەزاف و خۆبادان و خۆ بەزلزانی هەنگاو دەنێن و وندەبن، هەر وەك هەندێكیان بە خشكەیی دێن... بەڵێ بە خشكەیی!! بەرەو ژوورەكەی تۆ.. ژووری بووژانەوە.. كە هێشتا نەگەیشتوونەتە دەروازەی ژیان”.
ئەی هاورێ بە ئاسوودەیی بنوو بۆ ئەوەی دواتر یادت بكەینەوەو بڵێین بە بێدەنگی و هێمنی مرد
ئای چەند پاك و بێگەردبوو.. چەند مرۆڤێكی باش و خواپەرست بوو!!

‌ 98 جار بینراوه‌
6/17/2017 11:23:01 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved