نوێترین
روحانی: لەپاڵپشتیکردنی قەتەر بەردەوام دەبین   |    ئه‌مریكا داواده‌كات كێشه‌ی قه‌ته‌ر و وڵاتانی كه‌نداو گه‌وره‌تر نه‌كرێت    |    ته‌نها له‌ 1%ی موسڵ له‌ چنگی داعشدا ماوه‌   |    عه‌ممار حه‌كیم: كورد به‌شێكه‌ له‌ ڕۆحی نیشتمان   |    عیراق ١٠٠ ملیار دۆلاری پێویسته‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر چنگی داعش   |    وه‌زیری كشتوكاڵ: ئێران به‌ڵێنی داوه‌ به‌شێكی ئاوی زێی بچوك به‌ربده‌نه‌وه‌   |    شوان داودی:نه‌قیی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پێنج کەس کارمەندی ئیداری و شوفێرەکەی وه‌كو شاره‌زا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كی دادگا ده‌ستنیشانكردوه‌   |    عەدنان موفتی: ریفراندۆمێكی یاسایی‌و بەهێز پپێویستی بەپەرلەمانە   |    گه‌ریلاكانى هه‌په‌گه‌ باره‌گایه‌ك ده‌كاته‌ ئامانج كه‌ وه‌زیری ناوخۆی توركیای تێدابوه‌   |    له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا له‌ ئه‌نبار ده‌یان تیرۆرست كوژران   |   
كوردی  |   عربي
»  شەکری تاڵ
كەركوك و شۆڕەسوارانی فەیسبوك




كەركوك ئەو شارەی لەدوای پرۆسەی ئازادییەوە بەدەر لە شارەكانی تر ئەگەرچی لە رووی سیستماكیەوە هەندێك سەقامگیری بەخۆیەوە بینیووە، بەڵام هێشتا لە رووی سیاسی و كێشمەكێشی ناوخۆو هەرێمایەتی و جیهانییەوە زۆری ماوە بگاتە ئاستی جێگیربوون و هەوڵ و كۆشش و تەنانەت قوربانی زۆریشی دەوێت لە كەنارێكی ئاسوودە لەنگەر بگرێت.
ئەم شارە دوای چەندین ساڵ لە تەرحیل و تەعریب و كوشت و بڕی رۆڵەكانی لە لایەن دوژمنی سەرسەختی خۆیەوە، ئەمڕۆ لەجیاتی ئەوەی پارێزگاری لێ بكرێت دەبینین هەندێك ماڵپەڕ و پەیج و سایتی حیزبی بەر سێبەر هەن هێرشی دەكەنە سەر و لەجیاتی ئەوەی چاوی بەكل بڕێژن نابینای دەكەن، مخابن ئەوەی خەڵكی شارەكە بە ئیعازاتی حزبی و شتی تر لەدژی شارەكە بڵاوی دەكەنەوە وەك ئەوە وایە كەركوك هەر كوردستانی نەبێت، چونكە هەر كەناڵێك ئەگەر دژایەتیشمان بكات و شارەكەشمان بەهێرشكردنە سەر توانج بەسەر بكاتەوە خۆ هەر دوو قسەی خێر دەكات و دان بە كۆمەڵێك راستیدا دەنێت، بەڵام شۆڕەسوارە كوردەكانی لای خۆمان هەر كە دەبێت بەشەو لە فەیسبوك و هتد وەك گەلە رێوی لە دوورەوە بە كەركوك و كەركوكیانی دەكەن وەك بڵێی ئەم شارە هۆكارێك بێت بۆ شكست و نانەوەی لەمپەر لە رێگەی خەباتی كوردانەی كوردستاندا!
ئەوەی جێی داخە زۆربەی ئەو كەسانەی كە خۆیان بە دڵسۆزی شارەكە دەزانن بێ ئەوەی لە بنەچەی مەسەلەكە تێ بگەن، دەوكەنە تەڵەی ئەو ئەو ماڵپەڕ و پەیجە گوماناوییانەوەو خۆیان هەڵدەقورتێننە ناو بابەتەكەو لای خۆیانەوە هەواڵە چەواشەكارییەكانیان بڵاودەكەنەوەو  رەواجی بۆ دەكەن یان كۆمێنتێكی هاودەنگی خۆیان دەنوسن كە لە ئاكامدا جگە لە زیان پێ گەیاندن هیچ سوودێكی ئەوتۆ بە رەوشی شارەكە ناگەیەنێت، خۆ دەبێ بزانن كێن ئەوانەی لەدوای ئەو هەموو لوورەیەن بە كەركوك و خەڵكە بەشمەینەتەكەی و لە قازانجی كێ و بە چ مەبەستێك ئەوە دەكەن.
بۆیە دەبێ هەموو ئاگاداربین لەوەی بە كەركوكی دەكەن بە تایبەت هەندێك لەو كەسە بەناوسیاسیانەی كە ئەوانیش بە بێ ویستی خۆیان و لەبەر دڵسافییان پێ دەخزێننە ناو ئەو گۆلاوە!! باشتر وایە كادرە سیاسیەكان لە كەركوك لە كۆبوونەوەكاندا هەندێك تێبینی لەمەڕ ئەو بابەتە بدەن و كەسانی خوار خۆیان ئاگادار بكەنەوە، خۆ ئەگەرچی كەركوك بەدەمی گڵاوی سەگەكانی فەیسبوك و مەیبسوك گڵاو نابێت!

ئیمزا
عەبدولڕحیم سەرەڕۆ
‌ 89 جار بینراوه‌
6/17/2017 11:43:57 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
123
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved