نوێترین
روحانی: لەپاڵپشتیکردنی قەتەر بەردەوام دەبین   |    ئه‌مریكا داواده‌كات كێشه‌ی قه‌ته‌ر و وڵاتانی كه‌نداو گه‌وره‌تر نه‌كرێت    |    ته‌نها له‌ 1%ی موسڵ له‌ چنگی داعشدا ماوه‌   |    عه‌ممار حه‌كیم: كورد به‌شێكه‌ له‌ ڕۆحی نیشتمان   |    عیراق ١٠٠ ملیار دۆلاری پێویسته‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر چنگی داعش   |    وه‌زیری كشتوكاڵ: ئێران به‌ڵێنی داوه‌ به‌شێكی ئاوی زێی بچوك به‌ربده‌نه‌وه‌   |    شوان داودی:نه‌قیی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پێنج کەس کارمەندی ئیداری و شوفێرەکەی وه‌كو شاره‌زا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كی دادگا ده‌ستنیشانكردوه‌   |    عەدنان موفتی: ریفراندۆمێكی یاسایی‌و بەهێز پپێویستی بەپەرلەمانە   |    گه‌ریلاكانى هه‌په‌گه‌ باره‌گایه‌ك ده‌كاته‌ ئامانج كه‌ وه‌زیری ناوخۆی توركیای تێدابوه‌   |    له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا له‌ ئه‌نبار ده‌یان تیرۆرست كوژران   |   
كوردی  |   عربي
»  ناوچەیی
شه‌ڕڤانان له‌ ره‌ققه‌ 16 داعشیان له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ریدو به‌یاتره‌ ده‌كوژن


شه‌ڕو پێكدادانی قورس له‌ هه‌ردو گه‌ڕه‌كی به‌ریدو به‌یاتره‌ی خۆرهه‌ڵاتی ره‌ققه‌ له‌نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و تیرۆریستانی داعش به‌رده‌وامه‌و 16 تیرۆریستی داعشیش كوژراون.
ئاژانسی هاوار، بڵاویكرده‌وه‌، هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ره‌ققه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه‌، پێی ناوه‌ته‌ 14 یه‌مین رۆژه‌وه‌و له‌دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوه‌وه‌ شه‌ڕی قورس له‌ هه‌ردو گه‌ڕه‌كی به‌ریدو به‌یاتره‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و شاره‌ له‌نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و تیرۆریستانی داعش به‌رده‌وامه‌.
راشیگه‌یاند هێزه‌كان توانیویانه‌ پێشڕه‌وی باش بكه‌ن و به‌شێكی زۆر له‌و دوو گه‌ڕه‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه‌و زیانێكی زۆریش به‌و تیرۆریستانه‌ بگه‌یه‌نن.
وتیشی له‌و شه‌ڕو پێكدادانه‌دا شه‌ڕڤانان توانیویانه‌ 16 تیرۆریستی داعش بكوژن كه‌ لاشه‌ی 4 له‌ تیرۆریسته‌كان كه‌وتونه‌ته‌ به‌رده‌ستی شه‌ڕڤانان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ره‌ققه‌وه‌ تا ئێستا سه‌دان تیرۆریستی داعش كوژراون و زیانی زۆر گه‌وره‌ش به‌و تاقمه‌ گه‌یه‌نراوه‌.
‌ 85 جار بینراوه‌
6/19/2017 12:17:10 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved