نوێترین
روحانی: لەپاڵپشتیکردنی قەتەر بەردەوام دەبین   |    ئه‌مریكا داواده‌كات كێشه‌ی قه‌ته‌ر و وڵاتانی كه‌نداو گه‌وره‌تر نه‌كرێت    |    ته‌نها له‌ 1%ی موسڵ له‌ چنگی داعشدا ماوه‌   |    عه‌ممار حه‌كیم: كورد به‌شێكه‌ له‌ ڕۆحی نیشتمان   |    عیراق ١٠٠ ملیار دۆلاری پێویسته‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر چنگی داعش   |    وه‌زیری كشتوكاڵ: ئێران به‌ڵێنی داوه‌ به‌شێكی ئاوی زێی بچوك به‌ربده‌نه‌وه‌   |    شوان داودی:نه‌قیی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پێنج کەس کارمەندی ئیداری و شوفێرەکەی وه‌كو شاره‌زا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كی دادگا ده‌ستنیشانكردوه‌   |    عەدنان موفتی: ریفراندۆمێكی یاسایی‌و بەهێز پپێویستی بەپەرلەمانە   |    گه‌ریلاكانى هه‌په‌گه‌ باره‌گایه‌ك ده‌كاته‌ ئامانج كه‌ وه‌زیری ناوخۆی توركیای تێدابوه‌   |    له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا له‌ ئه‌نبار ده‌یان تیرۆرست كوژران   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
جموجوڵی چه‌ته‌كانی داعش له‌ ناوچه‌ی حه‌مرین ڕوو له‌ زیاد بوونه‌




دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پارێزگاری كه‌ركوك ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ جموجوڵ و چالاكییه‌كانی چه‌ته‌كانی داعش له‌ ناوچه‌ی حه‌وزی حه‌مرین ڕوو له‌ زیاد بوونه‌ و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی دروست ده‌كاته‌ سه‌ر پارێزگاكانی دیاله‌ و سه‌ڵاحه‌دین و دوا كرده‌وه‌ی تیرۆریستییان په‌لاماردانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ بوو له‌ ناوچه‌ی (زه‌رگه‌) كه‌ له‌ لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ شكستیان پێهێنرا و سه‌رجه‌میان ڕه‌وانه‌ی دۆزه‌خ كران و ئه‌م جموجوڵانه‌ش چاوه‌ڕوان كراوبوو به‌هۆی نزیك بونه‌وه‌ی ته‌واو بوونی ئۆپه‌راسیۆنی ئازاد كردنه‌وه‌ی شاری موسڵ و هه‌ڵاتنی تیرۆریستان به‌ره‌و (حه‌ویجه‌) و ناوچه‌كانی ده‌روروبه‌ری.

ئه‌م وتانه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك له‌ میانه‌ی سه‌رپه‌رشتی كردنی كۆبونه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌رانی فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی كه‌ركوكدا هات به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19-6-2017 ..

سه‌باره‌ت پرسی ئه‌نجامدانی ڕیفڕاندۆم له‌ كۆتایی مانگی داهاتوودا له‌ هه‌رێمی كوردستان پارێزگاری كه‌ركوك وتی : ئه‌نجامدانی ڕیفڕاندۆم كارێكی دیموكراتییه‌ بۆ زانینی بیروڕای هاوڵاتییان و ئاماده‌یی كه‌ركوكی ڕاگه‌یاند بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ له‌ شاری كه‌ركوكیش.
‌ 154 جار بینراوه‌
6/19/2017 2:45:28 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved