»  ناوچەیی
كلیچدار ئۆغلۆ: ئه‌ردۆغان تا ساڵی 2019 له‌ ده‌سه‌ڵاتدا نامێنێت



له‌ دوای (25) رۆژ و بڕینی (452) كیلۆمه‌تر به‌پێ و له‌ رێپێوانێكی جه‌ماوه‌یدا، نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌س له‌ لایه‌نگرانی پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په‌) كه‌ كه‌مال كلیچدار ئۆغلۆ سه‌كردایه‌تی ده‌كات، گه‌یشتنه‌ شاری ئیسته‌نبوڵ و بڕیاره‌ ئه‌مڕۆش سه‌رۆكی جه‌هه‌په‌ وتارێك پێشكه‌ش بكات.
كلیچدار ئۆغلۆ، له‌ پێش ده‌ستپێكردنی مه‌راسیمه‌كه‌ له‌ لێدوانێكیدا راگه‌یاندوه‌ ئه‌دۆغان بڕیاریداوه‌ سزای هه‌مو چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ بدات، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی له‌ راپرسییه‌كه‌ی هه‌مواری ده‌ستوردا و به‌ هاوكاری لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رێژه‌ی له‌سه‌دا 51ی به‌ده‌ست هێناوه‌ .
وتیشی: ئه‌ردۆغان تا ساڵی (2019) له‌ ده‌سه‌ڵاتدا نامێنێت، چونكه‌ به‌هۆی ترسی له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌وه‌، ده‌ست ده‌كات به‌ سه‌ركوتكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی توركیاوه‌ .
سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیركردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) و لێدوانه‌كانی ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ناوبراوی به‌ تیرۆریست ناوبردوه‌، كلیچدار ئۆغلۆ وتی: به‌هۆی دۆخه‌كه‌یه‌وه‌ ئه‌ردۆغان هه‌مو كه‌س به‌ تیرۆریست ناو ده‌بات و دادگاكانیش له‌سه‌ر داوای ئه‌ردۆغان فه‌رمانی ده‌ستگیركردن ده‌رده‌كه‌ن.

‌ 726 جار بینراوه‌
7/10/2017 1:49:16 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved