»  ناوچەیی
ئه‌ڵمانیا پێداویستيه‌ سه‌ربازه‌ییه‌كانی له‌بنكه‌ی ئینجه‌رلیكی توركیه‌وه‌ بۆ ئوردون گوازته‌وه‌



ئه‌ڵمانیا ده‌ستی به‌ كشانه‌وه‌ی هێزو و كه‌ره‌سته‌ و پێداویسته‌ سه‌ربازه‌ییه‌كانی له‌بنكه‌ی ئینجه‌رلیكی توركیه‌وه‌ بۆ ئوردون راگه‌یاند. 
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌لمَانیا پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی فرۆكه‌كانی تۆرناندۆو فڕۆكه‌ی چاودێری و وزه‌به‌خشی ئه‌ڵمانی و پێداویستییه‌كانی تامانگی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو ده‌خایه‌نێت و به‌رده‌وامیش ده‌بن له‌شه‌ری ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعشدا.

ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌ریش پشتڕاستیكرده‌وه‌ كه‌فرۆكه‌ تایبه‌ته‌كانی وزه‌به‌خشی ئاسمانی ئه‌ڵمانی ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ی ودوێنێ له‌بنكه‌ی ئینجه‌رلیكه‌وه‌ به‌ره‌و ئوردون گواسترانه‌وه‌و پێشتریش له‌كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ناتۆدا له‌برۆكسل وه‌زیری به‌رگری ئه‌لمانیا ئۆرسۆلا ڤۆن دیرلاین كات و واده‌ی كسانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌و بنكه‌یه‌ به‌ هاوتا توركیه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندبوو.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوای ئه‌وه‌ی دانوسانه‌كانی ئه‌ڵمانیاو توركیا له‌چه‌ند مانگی ڕابردودا سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانی په‌رله‌مانتارانی ئه‌لمانیا بۆلای یه‌كه‌ سه‌ربازیه‌كانی ئه‌لمانیا له‌بنكه‌ی ئینجه‌رلیكی توركی كه‌له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تیدا به‌شداری شه‌ری تیرۆرستانی داعش ده‌كه‌ن له‌عیراق سوریا گه‌یشته‌ بنبه‌ست.
دواتر په‌رله‌مانی ئه‌لمَانیا له‌21 ی مانگی ڕابردودا بڕیاریدا هێزه‌كانیان له‌بنكه‌ی ئینجه‌رلیكه‌وه‌ بۆ ئوردون بگوازنه‌وه‌.

‌ 697 جار بینراوه‌
7/10/2017 2:34:20 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved