»  وتاری هەفتە
دەزانین رێبوار كوێی دێشێت
بورهان حاجی سلێمان




هەندێك هەن چی بكەن و چی بپۆشن و چۆن دەموچاوەیان رتوش بكەن، ناتوانن رووی راستەقینەی خۆیان پەردەپۆش بكەن و ناخی بێگانەپەرستییان لە ژێر كراسی كوردایەتیدا بشارنەوە.
ئەو جاشانە كە پاشماوەی بەسیجەكانی رۆژهەڵات و كەواسووری بەرلەشكری سوپای پاسدارانی كۆتایی حەفتاكانی سەدەی رابردوو، و قوروچووەكانی باكورو زوڕناژەنی بە ئاشكرای ئێستای ئەردۆغان و 400 هەزار (خەفیفە)ی سەردەمی هەشتاكانی سەدەی رابردووی باشوری تواوەی نێو بۆتەی كوردایەتی ئێستان، هەرچی بكەن ناتوانن سیمای خۆفرۆشی و سەرشۆڕی لە روخساری خۆیان داماڵن، ئەوانە كە تا دوێنێ چەكداربوون، ئێستا جارێك بە ناو رۆژنامەنووسن و سەردەمێكیش مونەزری سیاسین، ئەو جاش مۆدێرنانە هەرچەندە ئێستا تفەنگی جاشایەتیان لە شان نییە، وەلێ ژەهری قەڵەمی دەستیان، زمانی پیسیان، رەفتاری چەواشەكارانەیان، زۆر لە چەكی بەكرێگرتەكان زیانبەخشترە.
یەكێك لەوانە رێبوار كەریم وەلی -ی بە ناو رۆژنامەنووسە كە بە هیچ شێوەیەك سڵ ناكاتەوە لە بەرگریگردنی بەئاشكرا لە تورك و تەنانەت پێی شەرم نییە بە جاشی توركیا ناوی ببرێت!.. ئەو رێبوارە باز بەسەر هیچ بۆنەیەك نادا بۆ پەلاماردانی نەیارانی تورك، لە دوا وتاریشیدا بەناوی (مامی گەورە لە تاران و مامی گچكە لە پیرمام!) كە لە ماڵپەڕی رووداو-دا بڵاویكردۆتەوە، لە تۆڵەی ئەوەی مام جەلال كڵاوی خستۆتە سەر توركیاو ئێران و ژیرانە لە نێوان ئاگری ئەنقەرەو و تاران و بەغداو دواتریش سەری رەش سیاسەتی كردووەو بە شێوەیەكی دیپلۆماتی بە بێ ئەوەی دەستی بچێتە خوێنی براكانی لە پارچەكانی دیكەی كوردستان، هاوسەنگی سیاسی راگرتووەو كوردی لە شەڕی ئەنقەرەو تاران بەدوور گرتووە.
هەرچەندە ئەو رێبوارە ئەركی سەرەكیی و نەخشە بۆ كێشراوی ئەوەیە شەڕی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی كرێكارانی كوردستان بكات، بەڵام من هەقی دەدەمێ چونكە بۆ كەسێكی بەكرێگیراو كە تەنها فێری نۆكەری بێت و لەو روانگەیەو لە پاشخانی خۆیەوە بڕوانێتە رووداو و هەڵوێستەكان، قورسە هەزمی سیاسەتكردن و گەمەی سیاسی و مامەڵەی دیپلۆماتی كەسێكی وەكو مام جەلال بكات، كە بەو سیاسەتەی چەندین جار هەرێمی كوردستانی لە هەڕەشەی لەشكركێشی بێگانە پاراستووەو پارێزگاریشی لە خوێنی كوردانی پارچەكانی دیكە كردووە.
ئێمە دەزانین رێبوار كوێی دێشێت و چی سەغڵەتی كردووە؟! بۆیە لەو وتارەیدا لە دڵی دەرناچێت، كە مام جەلال توانیویەتی لە یەك كاتدا  دوو جەمسەری زەبەلاحی ناوچەكە بخاتە ناو دوو لای تەرازووەوەو میللەتەكەی خۆی و شۆڕشەكەی لێیان بپارێزێت، كە ئەمەش دیاردەیەكی كەم وێنەیە لە عەقڵیەت و فەرهەنگی سیاسی و دیپلۆماسی كوردی هەمیشە شكستخواردوو.
سیاسەت كردن لای خاوەن هزری تەبەعی و وابەستەیی و پیاوی دەرباری دوژمن، هەر ئەوەیە، كە گوێڕایەڵ و ملكەچی فەرمانەكانی دوژمن بێت، ئەوەیشی بتوانێت كڵاو بخاتە سەر ئاغاكانی، دیارە لای ئەو كوفرێكی گەوری كردووەو پێویستە گازی لێبگرێت! چونكە هەرچەندە بەرانبەر گەلی خۆیان ناپاكن، بەڵام خوا هەڵناگرێت بۆ ئاغا و خەلیفەكانیان تابڵێی بە ئەمەكن، ئەوەش سروشتی جاشێتی راستەقینەیە!


‌ 502 جار بینراوه‌
7/15/2017 8:39:26 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
123
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved