نوێترین
ئەمریكا رێگری لە رادەستبوونی چەكدارانی داعش بە پێشمەرگە دەكات    |    بە هۆی نوێنەكردنەوەی تۆماری دەنگدەران گەنجانی تەمەن 18 - 21 ساڵ مافی دەنگدانیان نییە   |    تەنها چوار پەلەمانتاری سوننە دژی بڕیاری لادانی پارێزگاری كەركوك بوونە    |    بەبێ هەماهەنگی پێشمەرگە ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە دەستپێناكات   |     تا ئێستا لە كەركوك بەشی تەندروستی تایبەت بە ئاڵودەبووانی ماددەی هۆشبەر نییە   |    كەم نەكردنەوەی نرخی مولیدە ئەهلییەكان ناڕەزایی خەڵكی كەركوكی لێ دەكەێـتەوە   |    بڕیارە سبەی یەكشەممە پارەی پترۆدۆلاری مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك دابەشبكرێت   |    بە پەلە .. سەبارەت بە ریفراندۆم ئەنجومەنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی دەنگیان بە (بەڵێ)یەك دا   |    150 هەزار عەرەبی هاوردە لە تۆماری دەنگدەرانی ریفراندۆمەكەدا هەیە   |    150 چەكداری داعش لە گوندێكدان و سوپاو حەشدیش هەوڵی كۆنترۆڵكردنەوەی نادەن   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
 داوای یەكلایكردنەوەی چارەنووسی سەرۆك هۆزە تێوەگلاوەكان لەگەڵ داعش دەكرێت


 تائێستا چارەنووسی سەرۆك هوزە تێوەگلاوەكان لە كردەوەكانی داعش دیاری نەكراوەو چەند لایەنێكیش داوای لێخۆشبوون بۆ ئەو سەرۆك هۆزانە دەكەن.
سەرچاوەیەكی سیاسی سوننی بۆ (هەواڵ)، ئاشكرایكرد:”تا ئێستا هیچ هەنگاوێك بۆ یەكلایكردنەوەی چارەنووسی ئەو سەرۆك هۆزانە نەنراوە، كە لە كردەوەكانی (داعش) یان مامەڵە كردن لەگەڵیدا تێوەگلاون یاخود پشتگیری خەلافەتی داعشیان كردووە”، ئەمەش لە كاتێكدایە، سەركردە سوننەكان پێشبینی سەرهەڵدانی گیانی تۆڵەسەندنەوە لە ناو شەقامی سوننەكان دەكەن.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، لە ئێستادا بەشێك لەو سەرۆك هۆزانە بۆ دەرەوەی وڵات هەڵهاتوون و بەشێكی دیكەشیان بە نهێنی لە شارەكانی عێراق خۆیان شارۆدتەوە، ئاماژەی بەوەدا:”چەند لایەنێكی سوننە داوای دەركردنی بڕیاری لێخۆشبوونیان بۆ ئەو سەرۆك هۆزانە كردووە”.
ئەو سەرچاوەیە، ئاشكراشیكرد:”حەیدەر عەبادی لەگەڵ لێخۆشبوونە لەو سەرۆك هۆزانە لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتەوایی نیشتمانی، بەڵام لەئێستادا ناوێرێت بڕیاری لەو جۆرە بدات، چونكە كاریگەری دەكاتە سەر پێگەی جەماوەری لە ناو شیعەكان”، روونیشیكردەوە:”حەیدەر عەبادی ناتوانێت بە ئاسانی بڕیار لەسەر ئەو كەیسە بدات”.
‌ 383 جار بینراوه‌
7/15/2017 8:40:31 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved