نوێترین
ئەمریكا رێگری لە رادەستبوونی چەكدارانی داعش بە پێشمەرگە دەكات    |    بە هۆی نوێنەكردنەوەی تۆماری دەنگدەران گەنجانی تەمەن 18 - 21 ساڵ مافی دەنگدانیان نییە   |    تەنها چوار پەلەمانتاری سوننە دژی بڕیاری لادانی پارێزگاری كەركوك بوونە    |    بەبێ هەماهەنگی پێشمەرگە ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە دەستپێناكات   |     تا ئێستا لە كەركوك بەشی تەندروستی تایبەت بە ئاڵودەبووانی ماددەی هۆشبەر نییە   |    كەم نەكردنەوەی نرخی مولیدە ئەهلییەكان ناڕەزایی خەڵكی كەركوكی لێ دەكەێـتەوە   |    بڕیارە سبەی یەكشەممە پارەی پترۆدۆلاری مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك دابەشبكرێت   |    بە پەلە .. سەبارەت بە ریفراندۆم ئەنجومەنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی دەنگیان بە (بەڵێ)یەك دا   |    150 هەزار عەرەبی هاوردە لە تۆماری دەنگدەرانی ریفراندۆمەكەدا هەیە   |    150 چەكداری داعش لە گوندێكدان و سوپاو حەشدیش هەوڵی كۆنترۆڵكردنەوەی نادەن   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
دەستێوەردان و ناكۆكی شكست بە كۆنگرەی سوننەكان دێنێت
رەوان تالیب

د بەختیار شاوەیس؛ جێگری فراكسیۆنی (ی ن ك) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:"ناكۆكی ناوخۆیی و نەبوونی مەرجەعیەت و دەستێوەردانی دەرەكی  هۆكاربوون بۆ ئەنجامنەدانی كۆنگرەی سوننەكان لە بەغدا و هەولێر"، ئەمەش دوای ئەوە دێت، كە بڕیاربوو لە (15)ـی ئەم مانگە كۆنگرەیەكی تایبەت بە دۆخی سوننە لە بەغدا و هەولێر سازبكرێت.
د بەختیار شاوەیس؛ روونیشیكردەوە:"ئەنجامدانی دوو كۆنگرەی تایبەت بە سوونە لە بەغدا و  هەولێر سەلماندی كە سوننەكان ناتوانن پێكەوە لەسەر خاڵی هاوبەش كۆدەنگی دروست بكەن".
بە وتەی جێگری فراكسیۆنی (ی ن ك) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەوانەی بە نیازی ئەنجامدانی كۆنگرەكە بوون لە بەغدا، دەیانویست سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بكەنە مەرجی سوننە، تا بۆ مەبەستی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان قۆناغی دوای داعش بەكاری بهێنن.
پێشتریش چەند ئاژانسێكی میدیایی عێراقی ئاماژەییان بەوەكردبوو، كە سەردانی كۆنگرەكە دەیانەوەێت كۆتا رۆژی كۆنگرە (17)ـی تەمووز بێت، تا لەو رۆژەدا كە هاوكاتە لەگەڵ كۆدەتا بەعسیەكان لە ساڵی (1968)، بەییاننامەی كۆتایی كۆنگرەكە بخوێننەوە.
هاوكات پەرلەمانتار د بەختیار شاوەیس؛ ئاشكراشیكرد:"لایەنە شیعەكانیش دەستیان هەبوو لە شكست هێنان بە كۆنگرەكە"، باسی لەوەشكرد:"هاوكات دەستێوەردانی دەرەكی و دابەشیونی سونەكان بەسەر وڵاتانی ناوچەكە هۆكارێكی دیكەیە بۆ پەرتەوازبوونیان".
‌ 365 جار بینراوه‌
7/15/2017 8:41:44 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved