»  کوردستان
دیاردەی دزینی ئۆتۆمبێل لە كەركوك پەرەدەسێنێت
رەوان تالیب

دیاردەی دزینی ئۆتۆمبێل لە كەركوك پەرەدەسێنێت و پۆلیسی كەركوكیش دەڵێت؛ هاوشێوەی شارەكانی دیكە، حاڵەتی دزینی ئۆتۆمبێل لە كەركوك هەیە.
عەقید ئەفراسیاو كامیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:"چەند كەس و باندێك بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان دەستگیركراون"، روونیشیكردەوە:"بە هاوشێوەی شارەكانی دیكە، حاڵەتی دزینی ئۆتۆمبێل لە كەركوك هەیە".
وەك وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك، ئاماژەی پێیدا:"ئەو كەسانەی دەستگیركراون لە دوای داننان بە تاوانەكانیان راستەوخۆ رەوانەی دادگای كەركوك كراون".
هاوكات عەقید ئەفراسیاو كامیل، ئاشكراشیكرد:"لەئێٍستادا تیمەكانی پۆلیس زیاتر لە نێوشاردا بڵاوەیان پێكراوە و بە شێوەی مەفرەزەی گەرۆك لە شەواندا بە نێو شاردا دەگەرێن".

 
 
‌ 109 جار بینراوه‌
7/15/2017 8:44:21 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved