نوێترین
ئەمریكا رێگری لە رادەستبوونی چەكدارانی داعش بە پێشمەرگە دەكات    |    بە هۆی نوێنەكردنەوەی تۆماری دەنگدەران گەنجانی تەمەن 18 - 21 ساڵ مافی دەنگدانیان نییە   |    تەنها چوار پەلەمانتاری سوننە دژی بڕیاری لادانی پارێزگاری كەركوك بوونە    |    بەبێ هەماهەنگی پێشمەرگە ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە دەستپێناكات   |     تا ئێستا لە كەركوك بەشی تەندروستی تایبەت بە ئاڵودەبووانی ماددەی هۆشبەر نییە   |    كەم نەكردنەوەی نرخی مولیدە ئەهلییەكان ناڕەزایی خەڵكی كەركوكی لێ دەكەێـتەوە   |    بڕیارە سبەی یەكشەممە پارەی پترۆدۆلاری مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك دابەشبكرێت   |    بە پەلە .. سەبارەت بە ریفراندۆم ئەنجومەنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی دەنگیان بە (بەڵێ)یەك دا   |    150 هەزار عەرەبی هاوردە لە تۆماری دەنگدەرانی ریفراندۆمەكەدا هەیە   |    150 چەكداری داعش لە گوندێكدان و سوپاو حەشدیش هەوڵی كۆنترۆڵكردنەوەی نادەن   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
هاوكارییەكەی عێراق كەسوكاری خاوەن پێداویسیتی تایبەت كەسوكاری پێشمەرگەو كارمەندی ئاسایش یش دەگرێتەوە
رەوان تالیب

بەرێوەبەری فەرمانگەی چاودێری كۆمەڵایەتی كەركوك دەڵێت حكومەت عێراق هاوكاری مانگانە بۆ كەسوكاری خاوەن پێداویسیتی تایبەت لە خێزانی پێشمەرگەو كارمەندی ئاسایش دیاری دەكرێت.
جومعە محەمەد ئەمین، بەرێوەبەری فەرمانگەی چاودێری كۆمەڵایەتی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ) رایگەیاند:"كەسوكاری خاوەن پێداویسیتی تایبەتی لە خێزانی پێشمەرگە یاخود كارمەندی ئاسایش دەتوانن سوودمەندبن لە وەرگرتنی هاوكاری مانگانە بۆ خزمەتكردنی ئەو ئەندامەی خێزانەكەیان، كە خاوەن پێداویستی تایبەتە"، روونیشیكردەوە:"بڕی هاوكارییەكە (170) هەزار دینارە".
بە وتەی بەرێوەبەری فەرمانگەی چاودێری كۆمەڵایەتی كەركوك، لەسەرەتادا بڕیارەكەی حكومەتی عێراق تەنها كەسوكاری ئەندامانی سوپا و حەشدی شەعبی دەگرتەوە، بەڵام دوای هەوڵێكی زۆر حكومەت رازیبوو ئەو هاوكارییە كەسوكاری خاوەن پێداویسیتە تایبەتی لە خێزانی پێشمەرگە یاخود كارمەندی ئاسایشی هەرێمیش بگرێتەوە، ئاماژەی بەوەشدا:"مامەڵەی وەرگرتنی هاوكارییەكە لە رێگەی دەستەی خاوەن پێداویستی تایبەتی لە گەڕەكی حی واستیەوە دەكرێت".
هاوكات جومعە محەمەد ئەمین، ئاشكرایكرد:"تائێستا (600) كەس لەو جۆرە هاوكارییە لە كەركوك سودمەندن".


 
 
‌ 367 جار بینراوه‌
7/15/2017 8:45:47 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved