نوێترین
ئەمریكا رێگری لە رادەستبوونی چەكدارانی داعش بە پێشمەرگە دەكات    |    بە هۆی نوێنەكردنەوەی تۆماری دەنگدەران گەنجانی تەمەن 18 - 21 ساڵ مافی دەنگدانیان نییە   |    تەنها چوار پەلەمانتاری سوننە دژی بڕیاری لادانی پارێزگاری كەركوك بوونە    |    بەبێ هەماهەنگی پێشمەرگە ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە دەستپێناكات   |     تا ئێستا لە كەركوك بەشی تەندروستی تایبەت بە ئاڵودەبووانی ماددەی هۆشبەر نییە   |    كەم نەكردنەوەی نرخی مولیدە ئەهلییەكان ناڕەزایی خەڵكی كەركوكی لێ دەكەێـتەوە   |    بڕیارە سبەی یەكشەممە پارەی پترۆدۆلاری مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك دابەشبكرێت   |    بە پەلە .. سەبارەت بە ریفراندۆم ئەنجومەنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی دەنگیان بە (بەڵێ)یەك دا   |    150 هەزار عەرەبی هاوردە لە تۆماری دەنگدەرانی ریفراندۆمەكەدا هەیە   |    150 چەكداری داعش لە گوندێكدان و سوپاو حەشدیش هەوڵی كۆنترۆڵكردنەوەی نادەن   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
فەرماندەیەك: پێشمەرگە ئامادەكاری تەواوی بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی قەزای حەویجە كردووە
رەوان تالیب

 تائێستا هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر ئامادەكارییەكانی پێشووی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی قەزای حەویجە نەهاتووە.
لیوا محەمەد حاجی قادر، فەرماندەی میحوەری (5)ـی داقوقی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، تایبەت بە (هەواڵ)، رایگەیاند:"هێزەكانی پێشمەرگە ئامادەكاری تەواوی بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی قەزای حەویجە كردووە"، روونیشیكردەوە:"پێشتر لەگەڵ هێزەكانی سوپای عێراق ئەو پرسە تاوتوێی كراوە".
بە وتەی فەرماندەی میحوەری داقوقی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، تائێستا هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر ئەو ئامادەكارییانەی پێشووی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی قەزای حەویجە نەهاتووە، كە لە دوای كۆنترۆڵكردنەوەی سەنتەری شاری موسڵ ئامادەسازی بۆ كرابوو، ئاماژەی بەوەشدا:"تائێستاش بە هەمان بەرنامە ئامادەكاری و بۆ كۆنترڵكردنەوەی قەزای حەویجە دەكەین".
لیوا محەمەد حاجی قادر، ئاشكراشیكرد:"لە دوای كۆنترۆڵكردنەوەی سەنتەری شاری موسڵ تائێستا هیچ كۆبونەوەیەكمان لەگەڵ سوپای عێراق سەبارەت بە كۆنترۆڵكردنەوەی قەزای حەویجە نەكردووە".


 




 
‌ 342 جار بینراوه‌
7/15/2017 8:46:27 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved