»  کوردستان
پێشبینی شەڕێكی خوێناوی لەنێوان شیعەو سوننەی تەلەعفەر دەكرێت
رەوان تالیب

پێشبینی هەڵگیرسانی شەڕی تۆڵەكردنەوە لە نێوان سوننەو شیعەكان لە كات و دوای دەستتپێكردنی پرۆسەی رزگاركردنەوەی قەزای تەلەعفەر  دەكرێت و بەرپرسێكی یەكێتیش لە سنوورەكە رایدەگەیەنێت:"ئەگەر توركیا نەبووایە ماوەیەكی زۆربوو تەلەعفەر كۆنترۆڵ كرابوەوە".
غیاس سورچی، وتەبێژی مەڵبەندی موسڵی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:"پێشبینی دەكرێت بە كەمتر لە مانگێك، قەزای تەلەعفەر و بەری چەبی شەرگات كۆنتڕۆڵ بكرێتەوە"، روونیشیكردەوە:"ئەگەر توركیا نەبوایە ماوەیەكی زۆربوو تەلەعفەر كۆنترۆڵ كرابوەوە".
بە وتەی وتەبێژی مەڵبەندی موسڵی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، توركیا هۆكاری دواكەوتنی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی قەزای تەلەعفەر بووە، ئاماژەی بەوەشدا:"وڵاتانی دیكەش دەستیان لەو رێگرییە هەبووە".
غەیاس سورچی، ئاشكراشیكرد:"بە كۆنترۆڵكردنەوەی قەزای تەلەعفەر، هیچ رێگەیەك بۆ هاتوچۆی تیرۆریستان لە سوریاوە بۆ ناو خاكی عێراق نامێنێت"، باسی لەوەشكرد:"كۆنتڕۆڵكردنەوەی لای چەپی شەرگات رێگە خۆشكەرە دەبێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی حەویجە، چونكە سوپای عێراقی لەوێوە دەوانێت هێرش بۆ حەویجە بكات".
هاوكات ئەوەشی نەشاردەوە:"شەرەی كۆنتڕۆڵكردنەوەی حەویجە زۆر قورستر دەبێت لە كۆنترۆڵكردنەوەی تەلەعفەر و لای چەپی شەرگات"، ئاشكراشیكرد : " لەكاتی كۆنترۆڵكردنەوەی تەلەعفەر، شەرێكی توڵەكردنەوە لە نێوان شیعە و سوننە روودەدات".
 

 



 
‌ 593 جار بینراوه‌
7/15/2017 8:49:43 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved