»  کوردستان
كەركوكییە ئەنتی توركەكان دەخرێنە لیستی رەشی میت-ەوە



دەزگای میتی توركی لیستی ناوی هاوڵاتیانی كوردی دژ بە سیاسەتی توركیا لە كەركوك ئامادە دەكات و سەرچاوەیەكیش رایدەگەیەنێت:"هاوڵاتیەكی كورد بەهۆی دژایەتی سیاسەتی توركیا لە فرۆكەخانەی ئەستەنبول رێگەی چونە ناو شارەكەی پێ نادرێت".
بەپێی زانیارییەكانی (هەواڵ)، بەهۆی دژایەتیكردنی سیاسەتی توركیا، دەزگا ئەمنیەكانی ئەو وڵاتە رێگە لە گەشتی هاوڵاتیەكی كوردی كەركوك بۆ توركیا دەگرن.
هەر بەپێی ئەو زانیارییانە، كە سەرچاوەیەكی ئەمنی بۆ (هەواڵ)، ئاشكرایكرد:"هاوڵاتیەكی كورد بە ناوی (ش.د) لە كاتی گەشتكردنی بۆ توركیا لە فرۆكەخانەی ئەتاتورك لە ئەستەنبوڵ رێگری لێكراوە"، روونیشیكردەوە:"كارمەندانی ئەمنی فرۆكەخانەكانە بەو هاوڵاتیەیان راگەیاندووە، كە ناوی لە لیستی هاوڵاتیانی دژ بە سیاسەتی توركیایە لە كەركوك".
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، كارمەندانی ئەمنی راستەوخۆ هاوڵاتی (ش.د) بە فرۆكە ناردۆتەوە بۆ هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەشدا:"ئەو كەسە تەنها هاوڵاتیەكی ئاساییە".
هاوكات سەرچاوە ئەمنیەكە، ئاشكراشیكرد:"ئەم هەڵسوكەوتەی دەزگا ئەمنیەكان دەرخەری ئەو راستیەیە، كە دەزگای میتی توركی لیستی ناوی هاوڵاتیانی كوردی دژ بە سیاسەتی توركیا لە كەركوك ئامادەكردووە"، ئەوەشی نەشاردەوە:"كە گروپێكی كوردی ئەو كارە بۆ دەزگا میت ئەنجام دەدات، چونكە بابەتەكە لەسەر ئاستی هاوڵاتی ئاساییە".
جێی وتنە، پێشتر (هەواڵ) ئەوەی بڵاوكردەوە، كە دەزگای میتی توركیا لیستی ناوی كەسانی چالاكوان و رۆژنامەنووسانی كوردی كەركوك ئامادەكردووە، كە دژ بە سیاسەتی توركیان.


‌ 684 جار بینراوه‌
7/15/2017 8:50:19 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved