نوێترین
ئەمریكا رێگری لە رادەستبوونی چەكدارانی داعش بە پێشمەرگە دەكات    |    بە هۆی نوێنەكردنەوەی تۆماری دەنگدەران گەنجانی تەمەن 18 - 21 ساڵ مافی دەنگدانیان نییە   |    تەنها چوار پەلەمانتاری سوننە دژی بڕیاری لادانی پارێزگاری كەركوك بوونە    |    بەبێ هەماهەنگی پێشمەرگە ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە دەستپێناكات   |     تا ئێستا لە كەركوك بەشی تەندروستی تایبەت بە ئاڵودەبووانی ماددەی هۆشبەر نییە   |    كەم نەكردنەوەی نرخی مولیدە ئەهلییەكان ناڕەزایی خەڵكی كەركوكی لێ دەكەێـتەوە   |    بڕیارە سبەی یەكشەممە پارەی پترۆدۆلاری مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك دابەشبكرێت   |    بە پەلە .. سەبارەت بە ریفراندۆم ئەنجومەنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی دەنگیان بە (بەڵێ)یەك دا   |    150 هەزار عەرەبی هاوردە لە تۆماری دەنگدەرانی ریفراندۆمەكەدا هەیە   |    150 چەكداری داعش لە گوندێكدان و سوپاو حەشدیش هەوڵی كۆنترۆڵكردنەوەی نادەن   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
كەركوك حەوت پلە لەڕیزبەندی رێژەی دەرچوون دەچێتە خوارەوە



پارێزگای كەركوك (7) پلە لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاكان لە رووی رێژەی دەرچووانی خوێندكارانی قۆناغی سێی ناوەندی لە تاقیكردنەوە وەزارییەكان پاشەكشێی دەكات.
بەپێی ریزبەندی رێژەی دەرچووانی قۆتاغی سێی ناوەندی لەسەر ئاستی پارێزگاكانی عێراق ، كە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە، رێژەی دەرچووانی خوێندكارانی قۆناغی سێی ناوەندی لە تاقیكردنەوە وەزارییەكان لە كەركوك بە پلەی (19)ـیەم و پێش كۆتایی دێت، كە بە دواییدا تەنها پارێزگای ئەنبار دێت.
وەك لە خشتەی وەزارەتی پەروەردەدا بڵاوكراوەتەوە، لە شاری كەركوك (14822) خوێندكار بەشداری تاقیكردنەوە وەزارەییەكانی كۆتایی ساڵی (2016 ـ 2017)ـیان كردووە، كە تەنها رێژەی (24.21%) كەسیان دەرچوونە، بەمەش لە پلەی (19)ـمین بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە لەسەر ئاستی عێراق دێت.
هاوكات لە خشتەكەدا ئەنجامی ساڵی رابردوو خراوەتەڕوو، كە تێیدا پەروەردەی كەركوك لەسەر ئاستی عێراق لە پلەی (12)ـمدا بووە، كە تێیدا رێژەی دەرچووانی قۆناغی سێی ناوەندی لە (47.33%) بووە.
لەو بارەوە، عومەر قادر، جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی كەركوك، تایبەت بە (هەواڵ)، رایگەیاند:"كەمی رێژەی دەرچووانی خوێندكارانی قۆناغی سێی ناوەندی بە مانای پاشەكشێی ئاستی پەروەردە لە كەركوك نایات"، روونیشیكردەوە:"هۆكاری كەمی رێژەی دەرچووان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە لە كەركوك رێوشوێنی توند لە كاتی تاقیكردنەوە بۆ رێگری لە گزیكردن دەگیرێتەبەر، بەڵام لە پارێزگاكانی تر رێوشوێنەكان بەو جۆرە توندە نییە".
هاوكات (هەواڵ) پەیوەندی بە هەر یەك لە فازڵ ئەسوەد، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی كەركوك و شێرزاد رەشید كاكە، بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی كرد، بەڵام پەیوەندییەكانیان بەردەست نەبوو.
جێی وتنە، بەپێی خشتەكە، لە دوای پارێزگای كەركوك، تەنها پارێزگای ئەنبار دێت، كە رێژەی دەرچووانی تێیدا لە (18.93)ـەیە.



‌ 373 جار بینراوه‌
7/15/2017 8:51:21 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved