»  کوردستان
قەیرانی سووتەمەنی لە كەركوك دروست دەكات هۆشداری لەكاركەوتنی پاڵاوتگەكەی كۆمپانیای نەوتی باكور دەدرێت
رەوان تالیب


هۆشداری سەبارەت بە لەكاركەوتنی پاڵاوتگەكەی كۆمپانیای نەوتی باكور دەدرێت و سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزەش لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكیش، رایدەگەیەنێت:"لەكاتی تێكچوونی تەواوەتی ئەو پڵاوتگەیە، كێشەی نەوت و گازوایل لە كەركوك دروست دەبێت".
ئەحمەد عەسكەری، سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:"تائێستا لەلایەن حكومەتی عێراقەوە هیچ هەنگاوێك بۆ نۆژەنكردنەوەی پاڵاوتگەی نێو كۆمپانیای نەوتی باكور لە كەركوك نەنراوە"، روونیشیكردەوە:"پاڵاوتگەكە روو لەكەوتنەو لەو ئەگەرشدا شاری كەركوك زیانێكی زۆری بەردەكەوێت".
وەك سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، ئاماژەی پێیدا:"سەرجەم پێداویستیەكانی نەوت و گازوایلی هاوڵاتیانی شارەكە بە نازحینەكانیشەوە لە پاڵاوتەگەكەی ناو كۆمپانیای نەوتی باكور بەرهەمدەهێنرێت"، باسی لەوەشكرد:"لەكاتی تێكچوونی تەواوەتی ئەو پڵاوتگەیە، كێشەی نەوتی و گازوایل لە كەركوك دروست دەبێت".
عەسكەری باسی لەوەشكرد:"پێویستە پەلە بكرێت چونكە پاڵاوتگەكە نۆژەنكردنەوەی بەپەلەی ئەوێت".
هاوكات ئەحمەد عەسكەری، ئاشكراشیكرد:"حكومەتی ناوەند لە بەڵێنەكانی بەرانبەر بە شاری كەركوك راستگۆ نەبووە و تەنها دەستی دەستی دەكات و كات دەكوژێت".



‌ 137 جار بینراوه‌
7/15/2017 8:52:20 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved