نوێترین
ئەمریكا رێگری لە رادەستبوونی چەكدارانی داعش بە پێشمەرگە دەكات    |    بە هۆی نوێنەكردنەوەی تۆماری دەنگدەران گەنجانی تەمەن 18 - 21 ساڵ مافی دەنگدانیان نییە   |    تەنها چوار پەلەمانتاری سوننە دژی بڕیاری لادانی پارێزگاری كەركوك بوونە    |    بەبێ هەماهەنگی پێشمەرگە ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە دەستپێناكات   |     تا ئێستا لە كەركوك بەشی تەندروستی تایبەت بە ئاڵودەبووانی ماددەی هۆشبەر نییە   |    كەم نەكردنەوەی نرخی مولیدە ئەهلییەكان ناڕەزایی خەڵكی كەركوكی لێ دەكەێـتەوە   |    بڕیارە سبەی یەكشەممە پارەی پترۆدۆلاری مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك دابەشبكرێت   |    بە پەلە .. سەبارەت بە ریفراندۆم ئەنجومەنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی دەنگیان بە (بەڵێ)یەك دا   |    150 هەزار عەرەبی هاوردە لە تۆماری دەنگدەرانی ریفراندۆمەكەدا هەیە   |    150 چەكداری داعش لە گوندێكدان و سوپاو حەشدیش هەوڵی كۆنترۆڵكردنەوەی نادەن   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
ئەنقەرە پشتگیری لەبەشداریكردنی حەشد لەشەڕی حەویجەو مانەوەی لەخورماتوو دەكات



بە مەبەستی پاراستنی پێگەی چەكداری خۆی لە قەزای خورماتوو، توركیا پشتگیری لە جێگیربوونی بەردەوامی حەشدی شەعبی لەو قەزایەو بەشداریكردنی لە شەڕی كۆنتڕۆڵكردنەوەی قەزای حەویجە دەكات.
سەرچاوەیەكی سیاسی باڵا تایبەت بە (هەواڵ)، رایگەیاند:”توركیا پشتگیری لە بەشداریكردنی حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنەوەی قەزای حەویجە دەكات”، ئەمەش لە كاتێكدایە، ئەنقەرە دژی بەشداریكردنی حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنەوەی قەزای تەلەعفەر دەكات.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، توركیا دەیەوێت لە رێگای بەشداریكردنی حەشدی شەعبی لە رزگاركردنەوەی حەویجە، پێگەیەكی جوگرافی و سەربازی بۆ توركمانە شیعە هاوپەیمانەكانی لە ناو حەشدی شەعبی لە ناوچەی كەركوك دەستبەر بكات، ئاماژەی بەوەشدا:”توركیا لە پرسی حەشدی شەعبی سیاسەتی دوو فاقی پیادە دەكات، بەوەی دەوێت حەشد لە حەویجە وەك هێزێك بەرانبەر بە كورد بوونی هەبێت”.
هاوكات ئەو سەرچاوەیە، ئاشكراشیكرد:”توركیا پشتگیری لە جێگیربوونی بەردەوامی حەشدی شەعبی لە قەزای خورماتوو دەكات، تا لە رێگای توركمانە شیعە هاوپەیمانەكانی لە ناو حەشدەوە بوونی چەكداری خۆی لە قەزای بهێڵێتەوە”.
جێی وتنە، توركیا رێگری لە بەشداریكردنی حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنەوەی قەزای تەلەعفەر دەكات و تائێستاش بەو هۆیەوە رزگاركردنەوەی ئەو قەزایە دواكەوتووە.

 
 



‌ 403 جار بینراوه‌
7/15/2017 8:52:54 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved