نوێترین
ئەمریكا رێگری لە رادەستبوونی چەكدارانی داعش بە پێشمەرگە دەكات    |    بە هۆی نوێنەكردنەوەی تۆماری دەنگدەران گەنجانی تەمەن 18 - 21 ساڵ مافی دەنگدانیان نییە   |    تەنها چوار پەلەمانتاری سوننە دژی بڕیاری لادانی پارێزگاری كەركوك بوونە    |    بەبێ هەماهەنگی پێشمەرگە ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە دەستپێناكات   |     تا ئێستا لە كەركوك بەشی تەندروستی تایبەت بە ئاڵودەبووانی ماددەی هۆشبەر نییە   |    كەم نەكردنەوەی نرخی مولیدە ئەهلییەكان ناڕەزایی خەڵكی كەركوكی لێ دەكەێـتەوە   |    بڕیارە سبەی یەكشەممە پارەی پترۆدۆلاری مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك دابەشبكرێت   |    بە پەلە .. سەبارەت بە ریفراندۆم ئەنجومەنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی دەنگیان بە (بەڵێ)یەك دا   |    150 هەزار عەرەبی هاوردە لە تۆماری دەنگدەرانی ریفراندۆمەكەدا هەیە   |    150 چەكداری داعش لە گوندێكدان و سوپاو حەشدیش هەوڵی كۆنترۆڵكردنەوەی نادەن   |   
كوردی  |   عربي
»  راپۆرت
هەوڵەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك چڕدەكرێتەوە
ئا/ هەواڵ




هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، یەكێكە لە پرسە سیاسیە ناكۆكەكانی نێوان پێكهاتەكان، كە ماوەی (8) ساڵە بە هەڵواسراوی ماوەتەوە.

یەكەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە (31 / 1 / 2005) هاوبار لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی تری عێراق بەپێی یاسای دەسەڵاتی مەدەنی ئەمریكا ناسراو بە (یاسای پۆڵ بریمەر) بەڕێوەچوو، كە دواتر دەبوو لە (31 / 1 / 2009) خولێكی تری هەڵبژاردنی بۆ ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی ناكۆكی نێوان پێكهاتەكان، ئەو هەڵبژاردنە لە كەركوك ئەنجام نەدرا.
لەئێستادا جموجۆڵێكی سیاسی لە نێوان نوێنەرانی پێكهاتەكانی كەركوك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی هاوبەش بۆ پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەستی پێكردووە، كە تائێستا ئەنجامی كۆتایی لێنەكەوتۆتەوە.
شوان داودی؛ نوێنەری كەركوك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە (هەواڵ)ی رایگەیاند:”تائێستا چوار دانیشتن لە نێوان پێكهاتەكانی كەركوك بۆ پرسی هەڵبژاردن بەڕێوەچووە، كە دواین كۆبونەوەیان شەوی (7 / 7 / 2017) لە ماڵی سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بووە”.
ئەو پەرلەمانتارەی كەركوك كە هاوكات وتەبێژی فراكسیۆنی (ی ن ك) لە ئەنجومەنی نوێنەران، ئاشكراشیكرد:”لە كۆبونەوەكەدا رێككەوتن كراوە لەسەر ئەوەی پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكیش لە چوارچێوەی پڕۆژە یاساكەی حكومەت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان چارەسەر بكرێت”.
تائێستا پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، چەندین یاسا و مادەی یاسایی و پڕۆژە یاسای یەخۆیەوە بینیووە، دیارترینیان مادەی (24) لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بە ژمارە (36)ـی ساڵی (2008) بووە، كە بەپێی ئەو مادەیە، دەبوو پارێزگای كەركوك بگەڕێنرێتەوە بۆ دۆخی پێش ساڵی (2003) لە رووی دیموگرافی و سیاسیەوە، ئەمەش بە واتای گەڕاندنەوەی بڕیارەكانی بەعس بۆ تەعریب و راگواستن.
بەهۆی ناڕەزایی بەرفراوانی لایەنی كوردی ئەو مادەیە هەمواركرایەوە و مادەی (23) لە هەمان یاسا لێی بەرهەم هێنرا، بەڵام بەهۆی رێكنەكەوتنی پێكهاتەكان لەسەر ئالیەتی جێبەجێكردنی مادەی (23)، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە هەردوو خولی هەڵبژاردنە گشتیەكانی پارێزگاكان لە (31 / 1 / 2009 و 21 / 4 / 2013) ئەنجام نەدرا.
هاوكات لە مانگی ئابی ساڵی (2013)، نوێنەرانی كورد و عەرەب گەیشتنە رێككەوتن لەسەر پڕۆژە یاسایەكی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و لەلایەن ئەنجومەنی نوینەرانەوە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كرا.
لەئێستاشدا ئەو پڕۆژە یاساییەی حكومەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی كردووە، مادەی (37)ـی تایبەتكراوە بە دۆخی هەڵبژاردنی كەركوك.
مادەی (37) هەمان ناوەڕۆكی مادەی (23)ـیە، كە ئاماژە بەوە دەدات، كە بەر لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، پێداچونەوە بۆ تۆماری دانیشتووان و تۆماری دەنگدەران و دابەشكردنی پۆستە باڵاكانی شارەكە لە نێوان پێكهاتەكان بكرێت، ئەمەش ناڕەزایی لایەنی كوردی بە دوای خۆیدا هێناوە.
لایەنی كوردی داوای دەستكاریكردنی مادەی (37) لە پڕۆژە یاسای هەڵبژاردن دەكات و لایەنی عەرەبی و توركمانیش داوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە شارەكە بە یاسایەكی تایبەت دەكەن.
وەك پەرلەمانتار شوان داودی، ئاماژەی پێیدا:”پێشتر ناكۆكیەكان لەسەر ئەوە بوو، لایەنی كوردی دەمانەوێت هەڵبژاردنی كەركوك لە چوارچێوەی یاساكەی حكومەت چارەسەر بكرێت و هەرچی عەرەب و توركمانیش بوو، داواییان دەكرد بە یاسایەكی تایبەت پرسی كەركوك یەكلایی بكرێتەوە”.
روونیشیكردەوە:”لەئێستادا رێككەوتن كراوە  لەسەر ئەوەی پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكیش لە چوارچێوەی پڕۆژە یاساكەی حكومەت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان چارەسەر بكرێت”.
لەئێستادا بەپێچەوانەی رابردوو هەر دوو لایەنی عەرەبی و توركمانی لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكن، بەڵام لەسەر چۆنێتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكە ناكۆكن”.
لەو بارەوە، خالد مەفرەجی، لە راگەیاندراوێكیدا، ئاشكرایكردووە، كە پرسی هەڵبژاردن لە كەركوك پێویستی بە گفتوگۆی زیاتر هەیە، ئاماژەی بەوەشداوە، پێكهاتەی عەرەبی زیانمەندی یەكەمن لە ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن.
لە دوایین كۆبونەوەی نێوان پەرلەمانتارانی پێكهاتەكانی كەركوك لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، بڕیاردراوە كە هەر لایەنێك پڕۆژەی خۆی بۆ كۆبونەوەی داهاتوو ئامادە بكات.



‌ 243 جار بینراوه‌
7/15/2017 8:56:17 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved