نوێترین
ئەمریكا رێگری لە رادەستبوونی چەكدارانی داعش بە پێشمەرگە دەكات    |    بە هۆی نوێنەكردنەوەی تۆماری دەنگدەران گەنجانی تەمەن 18 - 21 ساڵ مافی دەنگدانیان نییە   |    تەنها چوار پەلەمانتاری سوننە دژی بڕیاری لادانی پارێزگاری كەركوك بوونە    |    بەبێ هەماهەنگی پێشمەرگە ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە دەستپێناكات   |     تا ئێستا لە كەركوك بەشی تەندروستی تایبەت بە ئاڵودەبووانی ماددەی هۆشبەر نییە   |    كەم نەكردنەوەی نرخی مولیدە ئەهلییەكان ناڕەزایی خەڵكی كەركوكی لێ دەكەێـتەوە   |    بڕیارە سبەی یەكشەممە پارەی پترۆدۆلاری مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك دابەشبكرێت   |    بە پەلە .. سەبارەت بە ریفراندۆم ئەنجومەنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی دەنگیان بە (بەڵێ)یەك دا   |    150 هەزار عەرەبی هاوردە لە تۆماری دەنگدەرانی ریفراندۆمەكەدا هەیە   |    150 چەكداری داعش لە گوندێكدان و سوپاو حەشدیش هەوڵی كۆنترۆڵكردنەوەی نادەن   |   
كوردی  |   عربي
»  بینین
وێنەی ئێمە لە دەرەوە
دڵسۆزحەمە





لە ساڵانی هەشتاكاندا (كە ترس و تۆقاندن و زوڵم و زۆری بەعس لەوپەڕی ترسناكیدا بوو ) مەرگ لەسەر سفرەو بەردەرگای ماڵەكانمان بوو، هەموو سوچ و پەنایەكی كوردستان زیندانێكی ترسناك بوو، ئەو رۆژگارانە هیچ كەس خاوەنی ژیان و چارەنووس و ئابڕووی خۆی نەبوو، ئەوەی سەردەمی تاریكی بەعسی ئەزمون كردبێت، وەكو ئەو نەوانەی كە ئەزموونی جەنگی جیهانی و رووداوە گەورەكانی دنیایان كردبێت دیارە بەجۆرێكی تر دەڕواننە واقیع و پێدراوەكانی.
سەردەمی هاڕینەو قەسابخانەكانی رژێم زۆر گرنگ بوو بەلای ئینسانی كوردو بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردەوە كە لە لایەن دنیای دەرەوە ببینرێت، تەنها بینین! هەربۆیە بڵاوبونەوەی هەواڵێكی بچوك لە دەزگایەكی میدیایی لۆكاڵی و بچوكیشەوە، چاوپێكەوتنی رۆژنامەیەك، ئاوڕدانەوەی رۆژنامەیەك گرنگی و كاریگەری خۆی هەبوو، دنیای سیاسەتیش لە رۆژئاوا، ئەوكات و ئەمڕۆش لەگەڵ دنیایەك خاڵی لەهەموو مۆڕاڵێكی سیاسی و ئینسانی هەربۆیە هەموو ئەو كارەسات و كۆمەڵكوژی و هاڕینەی ئینسانی ئێمە لەهەشتاكاندا، ئەو هەموو خوێنەی بە ناهەق رژا گرنگی پێنەدرا تاریكی دەخرایە سەرو باس نەدەكرا!سەرەڕای زنجیرەی كارەساتەكانی براكوژی وحیكایەتی دوورو درێژی خوێنە رژاوەكانی شاخ، بەڵام دواجار ئازارەكان، ئەنفال و خاكی بە سوتماك بەرەی كوردستانی لێ بەرهەم هات!
ئێستا ئێمە قۆناغی (بینین)مان بەدەیان هەنگاو تێپەڕاندوە، كوردستان لەسەر نەخشەی رووداوەكانی ناوچەكەیەو هەولێر پڕە لە بێگانەو كۆنسۆڵگەری و كۆمپانیای نەوتی جیهانی و كۆمپانیای بازرگانی جیهانی خاوەن ناوی ناسراو و گرنگ، بە ملیارەها دۆلار سەرمایەو پول لەسەرخاكی كوردستانە،چارەكە سەدەیەكە خۆمان خۆمان بەڕێوەدەبەین و لەگەڵ دنیای دەرەوەدا بەچڕی خەریكی دەروژورین،لەڕۆژگارێكدا دڵمان بەفەرمانبەرێكی ژمارە چواری وەزارەتی دەرەوەی بولغاریا خۆش دەبوو بمانبینێت!، ئێستا لەسەر ئاستی بەهێزترین وڵاتی دنیا، ئەمەریكاو فەرەنساو ئینگلاندو ئەڵمانیاو سعودیەو توركیا پەیوەندی هەیەو پێشوازیمان لێدەكەن و دەمانبینن دامودەزگا گرنگەكانی وەكو پارلەمانی ئەوروپاو كۆنگرێس و پارلەمانی وڵاتانی زلهێز دەرگایان بۆ ئاوەڵاكردوین و دەمانبینن!! بەڵام...
جێگای نیگەرانی قوولە كە سەرەڕای ئەزمونی بیستوپێنج ساڵەی بینین و نمایشكردنی وێنەی ئینسانی كورد بە روی دنیادا، سەرەڕای كرانەوەی پانتایی دبلۆماسی و دەرگای دەزگا سیاسیە گەورەكانی دنیا بەڕوی ئێمە دا بەڵام ئێمە ئاستی نمایشكردنی خۆمان زۆر لاوازە، لەژێر ئاستی پرسی رەوای میللەتێك لە ژێر ئاستی پێویستدایە، ئاخر چۆن رەوایە لە بەردەم پارلەمانی ئەوروپادا بە لەبەردەم كۆنگرێس و ئەنجومەنی پیران و پارلەمانی بەریتانیا بەزمانێك قسەبكەیەن كە زمانی ناو لق و مەڵبەندو مەكۆكانە؟ بەئاستێك قسە بكەین كە ئاستی گفتوگۆكردنی دەباشان و پیرمان و قەڵاچوالانە! ئاخر بەشێكی گرنگی نمایشی بوونی سیاسی و نەتەوەیی و بەریەككەوتن لەگەڵ دنیادا ئاستی گوزارشتكردنە، گوزارشتكردنی بەهێز وقوڵ و راستەوخۆ وناڕاستەوخۆ!
رەنگە گرنگترین رەگەزی نیشاندانی وێنەی كورد بە روی دنیادا لەم قۆناغەدا نیشاندانی یەك خیتابی و یەكگرتویی و یەك هەڵوێستی و بەهێزیی نوكۆیی بێت، بەڵام قسەكانی سەرۆك بارزانی لە بەردەم پارلەمانی ئەوروپادا زۆر پێچەوانەی ئەو رەگەزە گرنگانە بوو لە كاتێكدا بۆنەو مەبەست و جێگاكە زۆر گرنگ بوو!
وێنەی ئێمە بەڕوی دنیادا مانای ئاستی ئامادەیی دبلۆماسی سیاسی و پێگەیشتنی سیاسی دەسەڵاتی كوردیە بەڵام جێگای داخە كە پێناچێت گرنگی بەم وێنەیە بدرێت و درابێت!

‌ 320 جار بینراوه‌
7/15/2017 8:57:03 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
123
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved