نوێترین
ئەمریكا رێگری لە رادەستبوونی چەكدارانی داعش بە پێشمەرگە دەكات    |    بە هۆی نوێنەكردنەوەی تۆماری دەنگدەران گەنجانی تەمەن 18 - 21 ساڵ مافی دەنگدانیان نییە   |    تەنها چوار پەلەمانتاری سوننە دژی بڕیاری لادانی پارێزگاری كەركوك بوونە    |    بەبێ هەماهەنگی پێشمەرگە ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە دەستپێناكات   |     تا ئێستا لە كەركوك بەشی تەندروستی تایبەت بە ئاڵودەبووانی ماددەی هۆشبەر نییە   |    كەم نەكردنەوەی نرخی مولیدە ئەهلییەكان ناڕەزایی خەڵكی كەركوكی لێ دەكەێـتەوە   |    بڕیارە سبەی یەكشەممە پارەی پترۆدۆلاری مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك دابەشبكرێت   |    بە پەلە .. سەبارەت بە ریفراندۆم ئەنجومەنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی دەنگیان بە (بەڵێ)یەك دا   |    150 هەزار عەرەبی هاوردە لە تۆماری دەنگدەرانی ریفراندۆمەكەدا هەیە   |    150 چەكداری داعش لە گوندێكدان و سوپاو حەشدیش هەوڵی كۆنترۆڵكردنەوەی نادەن   |   
كوردی  |   عربي
»  وەرزش
شازادەی مۆناكۆ: مبابی لەوە تێدەگات رۆیشتنی بۆ یانە گەورەكان بە واتای ئەوە نیە دەبێتە یاریزانێكی سەرەكی لەو یانەیە


تا ئێستا چارەنووسی كیلیان مبابی یاریزانی لاوی فەرەنسی و یانەی مۆناكۆ بە هەڵپەسێردراوەی ماوەتەوە ئەمەش  لە سایەی خواستی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا بۆ ژواوكردنی گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانەدا.
ئەلبێری دووەم شازادەی مۆناكۆ، لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی (لیكیب) فەرەنسی سەبارەت بە رۆێشتنی كیلیان مبابی ئەستێرەی یانەكەیان، رایگەیاند:”باوەڕناكەم ئەوە روو بدات و جێمان بهێڵێت”، روونشیكردەوە:”لە ئێستادا گفتوگۆكانمان بەردەوامە لەگەڵ بەرێوەبەری كارەكانی ئەو یاریزانە”.
هاوكات شازادەی دووەمی یانە فەرەنسیەكە، باسی لەوەشكردووە:”لە ئێستادا كار لە سەر زیادكردنی مووچەی مانگانەی ئەو یاریزانە دەكەین”.
شازادەی دووەمی یانەی مۆناكۆش، راشیدەگەیەنێت:” مبابی و باوكیشی لەوە تێدەگەن كە رۆیشتنی ئەو یاریزانە بۆ یانە گەورەكان مانای ئەوە نیە كە وەكو یاریزانێكی سەرەكی یاری بكات”.
ئەم وتانەی شازادەی دوەمی یانە فەرنسیەكە لە كاتێكدایە راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید زینەدین زێدان باسی لەوەكردبوو،كیلیان مبابی دەرفەتی یاری كردنی لە ریاڵ مەدرید هەیە.
كیلیان مبابی كە لە ئێستادا لە تەمەنی (18) ساڵیدایە، وەكو ئەستێرەی پرشنگداری یانەكە دەركەوتوە بۆتە جێی سرنجی یانە گەورەكانی ئەورپا و لە پێشی هەمووشیانەوە یانەی ریاڵ مەدرید.

‌ 359 جار بینراوه‌
7/15/2017 9:08:40 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved