»  وەرزش
قۆناغی دووەمی تیپە میللییەكانی خولی پارێزگای كەركوك دەستی پێكرد


قۆناغی دووەمی تیپە میللییەكانی كەركوك دەستی پێكردەوە سەرۆكی لیژنەی تیپە میللیەكانی كەركوكیش رایدەگەیەنێت:”خولەكە بە بەشداری 56 تیپ بەرێوەدەچێت”.
رەفعەت حەسەن، سەرۆكی لیژنەی سەرپەرشتیاری تیپە میللییەكانی كەركوك، سەبارەت بە قۆناغی دووەمی خولەكە بۆ لاپەرەی وەرزشی (هەواڵ) رایگەیاند “ قۆناغی دووەمی خولی تیپە مللیەكانی پارێزگای كەركوك بە بەشداری (56) تیپ بەرێوەدەچێت”، روونشیكردەوە:” یەكەم ودووەمی سەرجەم گرووپە بەشداربووەكان راستەوخۆ دەچنە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتیەكە”.
هاوكات سەرپەرشتیاری تیپە میلییەكانی كەركوك، باسی لەوەشكرد:” (56) تیپەكە لە جەولەی یەكەمی یاریەكاندا بە یەك دۆراندن ماڵاوای لە خولەكە دەكەن”، راشیگەیاند:”بەڵام لە جەولەی دووەمدا هەرتیپێك لە دوای دوو دۆراندن مالئاوای لە خولەكە دەكات”.
‌ 202 جار بینراوه‌
7/15/2017 9:10:23 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved