»  باران
مەلالا سەردانی هەرێم دەكات



مەلالا یوسفزای كچە چالاكوانی نێودەوڵەتی وخاوەنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.
رۆژی (11 / 7 / 2017) مەلالا یوسفزای كچە چالاكوانی نێودەوڵەتیوخاوەنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بە سەردانێك گەیشتە هەرێمی كوردستان و دوای چاوپێكەوتنی بە بەرپرسانی حكومەت، سەردانی كەمپی ئاوارەكانی لە شارەكان كرد.
لە وتەیەكیشدا مەلالا، ئاشكرایكرد؛ كە عێراق كە لەم ساڵانەی دواییدا رووبەڕووی توندڕەوی بووەتەوە، هەرێمی كوردستان بووەتە پەناگەیەكی ئارام بۆ پەنابەران و ئاوارەی دەستی تیرۆر.
مەلالا یوسفزای دامەزرێنەری دامەزراوەی (مەلالا فاند)ـە بۆ كاروباری خێرخوازی و پشتگیری لە پەروەردەی كچان و ژنان.
مەلالا، راشیگەیاند، كە رێكخراوەكەی دەیەوێت لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێم و رێكخراوەكان لە بواری پەروەردە و پێگەیاندندا هاریكاریی كچان و ژنانی نێو كەمپ و شارەكان بكات.
‌ 62 جار بینراوه‌
7/15/2017 4:51:09 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved