»  باران
دادگا لەیلا زانا لە تۆمەتەكات بێبەری دەكات



لە یەكەمین دانیشتنی تایبەت بە دادگایكردنی لەیلا زانا، ژنە پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گەلان، دادگا بڕیاری لەسەر بێتاوانی ناوبراو دەكرد.
رۆژی (11 / 7 / 2017) یەكەم دانیشتنی دادگایی لەیلا زانا، پەرلەمانتاری شاری ئاگریی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە دادگای ئامەد بەڕێوەچوو، كە تێیدا بەبێ‌ ئامادەبوونی لەیلا زانا، دادگا ناوبراو بێبەری كرد لەو تاوانانەی ئاڕاستەی كراوە.
بێبەریكردنی ناوبراو دوای ئەوە هات، كە لەلایەن ئیبراهیم چەلیكەری پارێزەرییەوە، بەڵگە لەسەر بێتاوانی زانا خرایەروو.
پێشتر بە تۆمەتی بەشداریكردنی لەیلا زانا لە ڕێپێوانێكدا، داواكاری گشتی شاری ئامەد، داوای (٨ بۆ ٢١) ساڵ سزای زیندانی بۆ لەیلا زانا كردبوو.

‌ 430 جار بینراوه‌
7/15/2017 4:53:13 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved