»  باران
یەكەمین كۆبوونەوەی ژنانی چوار بەشی كوردستان ئەنجام دەدرێت



بە مەبەستی ئامادەسازیی بۆ سێیەمین كۆنفڕاسی ژنانی چوار پارچەی كوردستان، كۆبونەوەی بەرفراوانی ژنان لە سلێمانی بەڕێوەچوو.
رۆژی (9 / 7 / 2017) لە هۆڵی هۆتێل شاری جوان لە سلێمانی، یەكەمین كۆبونەوەی ژنانی چوار پارچەی كوردستان بە بەشداری نوێنەرانی ژنانی (80) حیزب و ڕێكخراوەكانی ژنانی هەر چوار بەشی كوردستان بەڕێوەچوو.
لە كۆبونەوەكە كە تایبەت بوو بە تاوتوێكردن و ئامادەسازیی بۆ ئەنجامدانی كۆنفڕاسی ژنانی چوار پارچەی كوردستان، سێ تەوەر تاوتوێكرا، یەكەم؛ راپۆرتی كۆنفرانسی یەكەم و دووەمی ژنانی كوردستان كە لە ساڵانی (2010 و 2012) لە شارەكانی ئامەد و هەولێر بەڕێوەچوو، دووەم؛ پرسی یەكێتی نەتەوەیی بۆ ژنانی كورد و سێیەم؛ پلان و هەڵبژاردنی ئەندامانی كۆمیتەی ئامادەكاری بۆ كۆنفرانسی نەتەوەیی ژنانی كورد.
‌ 434 جار بینراوه‌
7/15/2017 4:54:37 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved