»  باران
توندوتیژی دژی ژنان و هۆكارە سەرەكیەكانی
ئا/ باران




توندوتیژی دژی ژنان دیاردەیەكی كۆمەڵایەتی بەربڵاوە لە زۆربەی كۆمەڵگەكان بە تایبەت كۆمەڵگەی عەرەبی بوونی هەیە، لەگەڵ ئەوەی زۆربەی هەرەزۆری ئەم كۆمەڵگەیە پابەندن بە ئاینی ئیسلامەوە، دەزانن و ئاگادارییان هەیە كە پێگە و پلەی ژن لەو ئاینە چۆن باسكراوە و بەچ شێوازێك پاراستویەتی لە زیانی زیندەكان و گرنگی پێداوە و بەنرخەوە باسی لێوەكردوە، بەڵام سەرباری ئەوە ژن بەدەست زەبر و زەنگەوە دەناڵێنێت و توندوتیژی زۆر بەرامبەر دەكرێت، دەتوانین بڵێین توندوتیژیەكان بەجۆرێكن رۆژانە بەردەوامن و لە ناوچە جیاكانی ئەم وڵاتە بوونیان هەیە، لەم دواییانەشدا ئەم دیاردەیە زیادی كردوە لەگەڵ بەرەوپێشچونی تەكنەلۆژیا و كرانەوەی كۆمەڵگەكان بەتایبەت لە عێراقدا.

هۆكارەكانی توندوتیژی:
توندوتیژی دژ بەژنان دەگەرێتەوە بۆ كۆمەڵێك هۆكار كە لە ئێستادا بەربڵاون، لە بەرامبەریشدا هیچ سنورێك بۆ هێرشبەران و تاوانباران دانەنراوە، لەوانە:-
* بێدەنگی ژن و رازی بوونی بەوەی بەرامبەری دەكرێت، ئەمە یەكێكە لە هەرە هۆكارە سەرەكیەكانی بەردەوامی توندوتیژی و زیادبوونی، لە بەرئەوەی ئەو كەسەی توندوتیژیەكە ئەنجامدەدات نە بەرپەرچ دراوەتەوە و نە ناڕەزایی دژی دەربڕاوە لەوەی كردویەتی، بێدەنگی ژنانی كۆمەڵگە توندوتیژیەكان بەلوتكە دەگەیەنێت.
*هۆكاری رۆشنبیری، رۆشنبیری رۆڵێكی بەرچاوی هەیە لە ئەگەری رودانی توندوتیژی دژی ژنان، ئەوەش لە كاتێكدا ئاستی رۆشنبیری نێوان ژن و مێرد جیاوازبێت، نەبونی رۆشنبیری وادەكات رۆشنایی لە مامەڵە و هەڵسوكەوتدا نەبێت لە یەكێك لە لایەنەكانەوە، نەبونی رۆشنبیری هۆكاری نەزانینی رێز و مامەڵەی دروستی لێوە سەرچاوە دەگرێت، ئەمەش زۆرجار كاتێك رودەدات ئاستی رۆشنبیری ژنان لە پیاوان بەرزتربێت و دەبێتە هۆكاری زۆرێك لە ناكۆكیەكانی نێوانیانیان، دەتوانین ئەم هۆكارەش ناوبنێین توندوتیژكردنی پیاو لە لایەن ژنەوە.
*پەروەردەی مرۆڤ، هەر لە منداڵیەوە مرۆڤ كە لەسەر پەروەردەیەكدا رادێت و لەگەڵیدا گەورە دەبێت كە رەنگدانەوەی كەسایەتی و رێگەی رەفتاری و ژیانی دیاری دەكات، ئەو مرۆڤەی لە ژیانیدا لەسەر توندوتیژی گەورەدەبێت، لەگەوەرەبوونیش هەمان رێچكە دەگرێتەبەر و دەبێتە مرۆڤێكی توندوتیژ بە تایبەت بەرامبەر بەمێینە.
*رەفتاری باوك لە خێزاندا، كاتێك منداڵ رەفتاری توندی باوكان دەبینن لەگەڵ دایكیاندا ئەنجامی دەدات، لە مێشكیاندا ئەو رەفتارە دەچەسپێ و هەندێكجار ئەوانیش حەز بەوەدەكەن دوبارەی بكەنەوە یانیش دەیانەوێ بەرهەڵستی ئەو كارەی باوك بكەن بەوەش لەهەردو بارەكە بیری توندوتیژی لەسەریان دەچەسپێ .. ئەو كوڕانەی ئەو رەفتارە دوبارە دەكەنەوە بەبێ رێز بەرامبەر هەمو مێینەیەكی دەكەن و لە باوكەوە ئەوە فێردەبن كە مێینە پێویستە لێبدرێت و رێز و بەهای بۆ دیاری نەكرێت و مێینە گرنگیەكی ئەوتۆی نییە.
*جیاوازی كردن لە نێوان رەگەزی نێر و مێدا، زۆر كەس بە بیانوی كلتور و پەیڕەوی كۆمەڵایەتی جیاوازی رەگەزی ئەنجام دەدەن و نێرینە زاڵ دەكەن بەسەر مێدا، ئەمەش دەبێتە هۆی پشتگوێ خستنی مێینە و وەلانانی رۆڵی ژن و بچوككردنەوەی كە رێزێكی بۆ نامێنێتەوە و لەبەرامبەردا پیاو دەكرێتە پاڵەوان و تاكە ئامرازی كاریگەر و گرنگی كۆمەڵگە.
*هۆكاری ژینگەیی، ئەو جێگەیەی تاكەكانی كۆمەڵی تێدان دەكرێت هۆكاربێت لە بەربڵاوبوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، وەكو بوونی ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتوان لەجێیەك و قەرەباڵغی و خنكان، لەگەڵ ئەوەش نەبوونی خزمەتگوزاری سەرەتایی و پێویستی هاوڵاتی، هەروەها بەرزبوونەوەی بێكاری و هەژاری.
*گوزەران لە بارودۆخی دارایی سەختدا، خراپی باری دارایی و كەم توانایی مرۆڤ لە بەدەست هێنانی ساناترین پێویستیەكانی رۆژانە دەبێتە هۆی ئەوەی كە سروشتی كەسەكە تێكبچێت و بارودۆخی توڕەیی پێوە دیاربێت و بەرهەڵستكار و توندوتیژی لێدەربچێت، بەوەش ئەو هێزە نەگەتیڤەی كە لە ناخیدا دروست دەبێت لە چوارچێوەی خێزاندا دەریدەبڕێت و بەردەوام هەڵەشە دەبێت بەرامبەر بە مێینەكانی چواردەوری.
*حكومەت، هۆكارێكی گرنگی تر حكومەتە، هەندێك وڵات و حكومەت هەن رۆڵی گەورەیان هەیە لە بڵاوكردنەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، ئەوەش لە رێگەی دیاری كردن و بە تەشریع كردنی یاسای هاندان بۆ ئەو مەبەستە، هەروەها جێبەجێنەكردنی یاسایەك وەك سزا دەرهەق بەوانەی توندوتیژی دژ بە ژنان ئەنجام دەدەن.

سەرچاوە / پێگەی مەوزوع

‌ 447 جار بینراوه‌
7/15/2017 4:57:04 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved