»  هەمەڕەنگ
تەكنیكی نوێ بۆ گواستنەوەی زانیاری لەناو تۆڕەكانی گەیاندن




زانایانی ئەڵمانیا سەرقاڵی پێشخستنی بەرنامەیەكن بۆ گۆڕینی مانگە دەستكردەكان بە مەبەستی گواستنەوەی زانیارییەكان لەنێوان كیشوەرەكان و وڵاتان بە بێ ئەوەی نهێنییەكانیان ئاشكرا بكرێن.
سەبارەت بەم پرۆژەیە كریستۆڤەر ماركواریت لە پەیمانگەی ئەیەر لاین گینی ئەڵمانی بۆ توێژینەوەی زانستەكانی گەیاندن دەڵێت:” هەموو جیهان لە رێگەی مانگە دەسكردنەكانەوە خەریكی گواستنەوەی زانیارییەكانن كە هەنگاوی گەورەی ناوە لە گواستنەوەی كۆمێنت و وێنەو فیلم و هتد، بۆیە پێویستە تۆڕی گەیاندن زیاتر پێش بخرێت و ببێتە جێی متمانەو ماوەی هاككردنی بەرتەسكتر بكرێتەوە”. وتیشی:” مەسەلەی پێكەوەنانی تۆڕەكان كارێكی ئاڵۆزەو گەر كار وا بڕوات پێویستی بە خەرجی و تێچوویەكی زۆر دەبێت، بۆیە پێویستیمان بە شێوازی كاركردنی نوێیە كە خەرجی كەمتری بوێت و هاوكات تەكنیكی نوێی گەیاندنی هەبێت و بە هۆی شیفرەی ئاگرینەوە دیواری بەرگری هەبێت و هاك نەكرێت”.
ئێستا زۆربەی وڵاتە پێشكەوتووەكانی جیهان بەدوای میكانیزمێكی نوێدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی زانیارییە هەستیار و نهێنیەكان بە راسپاردەیی بگەیەنێتە شوێنی مەبەست و ئەمە لە كاتێكدایە رۆژانە ژمارەی هاككەرانی سیستمە كۆنەكە لە زیادبووندایە.
‌ 420 جار بینراوه‌
7/15/2017 5:05:26 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved