»  هەمەڕەنگ
لەسەر گرتە ڤیدیۆییەكەی درایە دادگا





بە تۆمەتی ئەنجامدانی كرداری بێ رەوشتی، هەفتەی رابردوو ژنە ئەكتەری میسری ناسارو غادە عەبدولڕازق بە بێ ئامادەبوونی خۆی دادگایی كراو بە فەرمانی دادەوەر دادگاییەكە دواخرا.
دادگاییكردنی غادە پاش بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ لایڤێكی بە سەرخۆشی و نیمچە رووتی و دەركەوتنی شوێنی هەستیاری لەشی لەسەر جێگەی خەوەكەی دێت كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاو بۆووەوە تا ئێستا زیاد لە 30 ملیۆن بینەری هەیە.
بە پێی یاسای میسری هاندان یان هۆكاربوون بۆ ئەنجامدانی كاری بەدەڕەوشتی سزای قورسی هەیەو داواكاری گشتی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی غادە بە ئەنجامدانی كاری بەدڕەوشتی بە ئاشكرا دادەنێت.
هەرچەندە سەرەتا ئەو هونەرمەندە رایگەیاند كە گرتە ڤیدیۆییەكە دروستكراوە، بەڵام هەر زوو پەشیمان بووەوەو رایگەیاند كە بەسەرخۆشی ئەو كارەی ئەنجامداوەو تەنها لە خۆشەویستی هەوادارانی بووە.
پێشتریش ئەو ژنە ئەكتەرە لەسەر بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی لاقەكردنی سانسۆركراوی لە فیلمێكی كە باس لە دیاردەی هاوڕەگەزبازی دەكات لە كۆمەڵگەی میسریدا، دراوەتە دادگاو تا ئێستاش كەیسەكە یەكلایی نەبۆتەوە.




‌ 502 جار بینراوه‌
7/15/2017 5:13:56 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved