»  کوردستان
شوان داودی : هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌م دوایه‌ی عه‌مار حه‌كیم پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی حه‌كیمه‌



له‌به‌رامبه‌ر وته‌كانی عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی شیعه‌كان، كه‌ دژ به‌ راپرسی دابوی له‌ میانی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ سیاسه‌تمه‌داران ، په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ توندی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت:هه‌ڵویستی عه‌ممار حه‌كیم پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی مێژوویی بنه‌ماڵه‌ی حه‌كیمه‌ به‌رامبه‌ر به‌ مافی گه‌لی كورد.
شوان داودی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی (ی.ن.ك) رایگه‌یاند له‌ كاتی بونی عه‌ممار حه‌كیم به‌ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی شیعه‌كان دڵخۆش بوین و چاوه‌ڕوانی كارو شتی باشمان لێده‌كرد.
رونیشیكرده‌وه‌ هه‌ڵوێستی ئه‌م دوایه‌ی عه‌ممار حه‌كیم له‌ باره‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی راپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان،  پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عیراقی فیدراڵه‌، به‌و پێیه‌ی پارێزگای به‌سره‌ یان هه‌ر پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عیراق مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ راپرسی بكات یاخود هه‌رێمێك له‌ چوارچێوه‌ی عێراقی فیدراڵ دروستبكات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، دوپاتیكرده‌وه‌، لێدوانه‌كانی عه‌ممار حه‌كیم نیگه‌رانی له‌ شه‌قامی كوردستان هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ و هاوكات ئه‌و لێدوانه‌ش پێچه‌وانه‌ی تێكۆشان و مێژوی بنه‌ماڵه‌ی حه‌كیمه‌ چونكه‌ ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ به‌ دادپه‌وه‌ری و لایه‌نگری سته‌ملێكراوان و پشتیوانیكردنی ئاواته‌كانی گه‌لی كورد له‌ مێژوودا ناسراو بونه‌. 
شوان داودی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ ئه‌وه‌ی موماره‌سه‌ی مافی ده‌ستوری خۆی ئه‌كات پێویسته‌ رێزی لێبگیرێت به‌تایبه‌ت له‌ پارێزگای كه‌ركوك كه‌ به‌هۆی سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانی رژێمه‌كانی پێشوه‌وه‌ دانیشتوانه‌كه‌ی به‌تایبه‌ت كورد و توركمان باجیان داوه‌ته‌وه‌. 
ئه‌مڕۆش سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقه‌وه‌ كه‌ نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، ده‌ناڵێنن و له‌هه‌موو ماف و سه‌روه‌تێكی پارێزگاكه‌یان بێبه‌ش بونه‌.
له‌ كۆتایشدا شوان داودی، داوایكردوه‌، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی شیعه‌كان به‌ هه‌ڵوێسته‌كانی خۆیدا بچێته‌وه‌ و به‌ یه‌ك چاو ته‌ماشای شاره‌كانی عیراق بكات به‌ تایبه‌ت كه‌ركوك كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ شاره‌كانی عیراق و كوردستان سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ی نه‌كرد.



‌ 158 جار بینراوه‌
7/17/2017 7:46:59 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved