نوێترین
ئەمریكا رێگری لە رادەستبوونی چەكدارانی داعش بە پێشمەرگە دەكات    |    بە هۆی نوێنەكردنەوەی تۆماری دەنگدەران گەنجانی تەمەن 18 - 21 ساڵ مافی دەنگدانیان نییە   |    تەنها چوار پەلەمانتاری سوننە دژی بڕیاری لادانی پارێزگاری كەركوك بوونە    |    بەبێ هەماهەنگی پێشمەرگە ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە دەستپێناكات   |     تا ئێستا لە كەركوك بەشی تەندروستی تایبەت بە ئاڵودەبووانی ماددەی هۆشبەر نییە   |    كەم نەكردنەوەی نرخی مولیدە ئەهلییەكان ناڕەزایی خەڵكی كەركوكی لێ دەكەێـتەوە   |    بڕیارە سبەی یەكشەممە پارەی پترۆدۆلاری مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك دابەشبكرێت   |    بە پەلە .. سەبارەت بە ریفراندۆم ئەنجومەنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی دەنگیان بە (بەڵێ)یەك دا   |    150 هەزار عەرەبی هاوردە لە تۆماری دەنگدەرانی ریفراندۆمەكەدا هەیە   |    150 چەكداری داعش لە گوندێكدان و سوپاو حەشدیش هەوڵی كۆنترۆڵكردنەوەی نادەن   |   
كوردی  |   عربي
»  ناوچەیی
ژمارەیەك ئەفسەر لە پلە بەرزكرنەوەی سەربازی بێبەش دەكرێن


ژمارەیەك ئەفسەر لە پلە بەرزكرنەوەی سەربازی بێبەش دەكرێن و لیژنەی ئەمنی ئەنجومەنی نوێنەرانیش سەرسوڕمانی خۆی دەردەبڕێت.
لە راگەیاندراوێكیدا كە وێنەی بۆ (هەواڵ) نێردراوە، لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی نوێنەران، سەرسوڕمانی خۆی لە بێبەشكردنی ژمارەیەكی زۆر لە ئەفسەرانی دەزگا ئەمنیەكان لە پلە بەرزكردنەوە سەربازی دەردەبڕێت، روونیشیكراوەتەوە؛ كە رێنماییەكانی لیژنەی پەیوەندیدار پێچەوانەی یاساییە.
ئەم هەڵوێستەی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی نوێنەران، دوای راگەیاندنی لیستی پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەرانی دەزگا ئەمنی و سەربازییەكان لە رۆژی (14)ـی ئەم مانگە هات، كە تێیدا ژمارەیەك زۆری ئەفسەران لە پلە بەرزكردنەوە بێبەشكرابوون.
هەر لە راگەیاندراوەكەیدا لیژنەی ئەمنی، هۆكارەكانی ژمارەیەك لە ئەفسەرانی لە پلە بەرزكردنەوەی ئاشكراكردووە و رایگەیاندووە؛ كە ئەو رێنماییانەی لیژنەی پەیوەندیدار بۆ پلە بەرزكردنەوە دیاری كردووە، لە یاسایی تایبەت بە پلە بەرزكردنەوەی سەربازیی بوونی نییە، ئەمەش پێچەوانەی یاساییە.
جێی باسە، حكومەتی عێراق ساڵانە لە (6)ـی كانونی یەكەم كە هاوكاتە لەگەڵ دامەزراندنی سوپای عێراق و رۆژی (14)ـی تەموز كە هاوكاتە لەگەڵ راگەیاندنی سیستەمی كۆماری لە عێراق، لیستی پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەران رادەگەیەنێت.
 
‌ 416 جار بینراوه‌
7/22/2017 10:12:38 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved