نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  ناوچەیی
ئێران سوود لە كێشەكانی كەنداو دەبینێت
رەوان تالیب

 ئێران بە تاكە وڵاتی سوودمەند لە لێكترازانی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو دادەنرێت و سەرۆكی سەنتەری لێكۆڵینەوەی ستراتیژی كوردستانیش رایدەگەیەنێت:”كێشە ناوخۆییەكانی ناو ئەنجومەنەكە، قەتەری بەلای ئێراندا شكاندەوە”.
فەرید ئەسەسەرد، سەرۆكی سەنتەری لێكۆڵینەوەی ستراتیژی كوردستان و ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشیتمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”ئێران یەكەم وڵاتە سوود لە لێكترازانی وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو دەبینێت”، روونیشیكردەوە:”ئێران ململانێ لەگەڵ هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی هاریكاری وڵاتانی كەنداو هەیە و ئێستاش توانیویەتی وڵاتی قەتەر وەك یەكێك لەو ئەندامانە بەلای خۆیدا رابكێشێت”.
بە وتەی سەرۆكەی سەنتەری  لێكۆڵینەوەی ستراتیژی كوردستان، پێشتر تەنها پەیوەندی دۆستانە لە نێوان قەتەر و ئێران هەبووە، بەڵام لەئێستادا پەیوەندی ئابوریش لە نێوان ئەو دوو وڵاتە هاتۆتە كایەوە، ئاماژەی بەوەشدا:”لەئێستادا ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی هاوكاری وڵاتانی كەنداو هەیە و ئەمەش لە قازانجی ئێراندایە”.
فەرید ئەسەسەرد، ئاشكراشیكرد:”ئێران لە هەوڵەكانی بۆ دروستكردنی درز لە ناو وڵاتانی ئەندامانی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو سەركەوتوو نەبوو، بەڵام كێشە ناوخۆییەكانی ناو ئەنجومەنەكە، قەتەری بەلای ئێراندا شكاندەوە”، ئەوەشی نەشاردەوە:”توركیاش لە رووی ئابورییەوە زۆر سوودمەند دەبێت لە قەتەر و لە رووی جوگرافیشەوە پێویستی بەو وڵاتە هەیە”.
ئەسەسەرد، ئاماژەی بەوەشدا؛ لەئێستادا ئەنجومەنی هاریكاری كەنداوە بۆ چەند بەرەیەك دابەشبوونە، هەریەكە لە كوەیت و سەڵتەنەی عەمان لە بەریكدان و قەتر بە تەنها لە بەرەیەكدایە و هەرچی سعودیا و ئیمارەت و بەحرێنیشە لە بەرەیەكدان”.


 
 
‌ 4404 جار بینراوه‌
7/22/2017 10:18:14 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved