نوێترین
ئەمریكا رێگری لە رادەستبوونی چەكدارانی داعش بە پێشمەرگە دەكات    |    بە هۆی نوێنەكردنەوەی تۆماری دەنگدەران گەنجانی تەمەن 18 - 21 ساڵ مافی دەنگدانیان نییە   |    تەنها چوار پەلەمانتاری سوننە دژی بڕیاری لادانی پارێزگاری كەركوك بوونە    |    بەبێ هەماهەنگی پێشمەرگە ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە دەستپێناكات   |     تا ئێستا لە كەركوك بەشی تەندروستی تایبەت بە ئاڵودەبووانی ماددەی هۆشبەر نییە   |    كەم نەكردنەوەی نرخی مولیدە ئەهلییەكان ناڕەزایی خەڵكی كەركوكی لێ دەكەێـتەوە   |    بڕیارە سبەی یەكشەممە پارەی پترۆدۆلاری مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك دابەشبكرێت   |    بە پەلە .. سەبارەت بە ریفراندۆم ئەنجومەنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی دەنگیان بە (بەڵێ)یەك دا   |    150 هەزار عەرەبی هاوردە لە تۆماری دەنگدەرانی ریفراندۆمەكەدا هەیە   |    150 چەكداری داعش لە گوندێكدان و سوپاو حەشدیش هەوڵی كۆنترۆڵكردنەوەی نادەن   |   
كوردی  |   عربي
»  شۆک
دیاردەی هەڵگرتنی چەك لە نێو گەنجان روو لەزیادبوون دەكات
ئا/ هاوار ستار



چەك هەڵگرتنی گەنجان لەحاڵەتەوە بەرەو دیاردە هەنگاو دەنێت و لیژنەی ئەمنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكیش زیادبوونی رێژەی چەك هەڵگرتن بۆ هۆكاری شەڕی داعش و پارێزگاریكردن پاراستنی ئەمنیەت و ئاسایش دەگەڕێنێتەوە، پۆلیسی كەركوكیش رونیدەكاتەوە كە سەرۆك وەزیرانی عێراق خۆی رێگەی بەوەداوە هەموو ماڵێك چەكی هەبێت و ئەوەش وا دەكات، گەنجەكان هەر یەكە و چەكی خۆیان پێبێت.

توانا حەمید گەنجێكی تەمەن 27 ساڵی دەرچووی زانكۆی دانەزراوە ودوكانی داناوە، ئەو بەردەوام دەمانچەیەكی بە لاقەدەوەیە، دەڵێت “هەڵگرتنی دەمانچە بە پێویستییەكی دەزانم و هەر تاكێك چەكی خۆی هەبێت، چونكە بەداخەوە رۆژگارەكەی ناچارت دەكات چەك هەڵگری”، توانا وتیشی، “لەم شارە جگە لەشەڕِی سنور و نەتەوایەتی، دەبینی كۆمەڵێك شەقاوە و مافیا و رێگر و دز پەیدابوون و بەرۆژی نیوەڕۆ چەكن لێ دەرەكەن و دەتروتێننەوە”.
سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوكیش فراوانی هەڵگرتنی چەك بۆ بارودۆخی كەركوك دەگەرێنێتەوە كە لەشەڕی تیرۆردایە.
ئازاد جەباری، سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەتی پارێزگای كەركوك تایبەت بە (هەواڵ) رایگەیاند: “كەركوك بەشێكە لە عێراق و بەشێكیشە لەهەرێمی كوردستان، زۆربەی گەنج و ماڵەكانی چەكیان هەیە و رەنگە چەكی بیكەیسی و ئارپیجیشیان هەبێت نەك بچوكتر”.
راشیگەیاند: “لە رۆژئاوا بۆ باشوری كەركوك لە چەند میحوەرێكەوە لەگەڵ داعش لەشەڕداین، ئەمەش وادەكات هەموو گەنجێك بیر لەوە بكاتەوە چەكی خۆی هەبێت و زۆربەشی هەیەتی”.
سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لەسەر بەربڵاوی چەك وتی: “دوژمنمان زۆرە و لە شەڕێكی نامۆداین بۆیە ئەگەر راستت بوێت دەبێت ئێمە خۆمان گەنج پڕچەك بكەین، بەڵام لە چوارچێوەی یاسا و مۆڵەت، چونكە جەنگ حاڵەتێكی تایبەتە”.
سەبارەت بەو گەنجانەشی چەك بۆ كاری نایاسایی و تاوان بەكاردەهێنن، ئازاد جەباری رونیكردەوە، “پۆلیس و ئاسایش لەسەریانە پیاو خراپ و مافیا و لەرێدەروچوان دیاری بكەن و كردوشیانە و ئەوانە دەستبەسەر دەكرێن”.
بەوتەی سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لەئەنجومەنی پارێزگان “خەڵك هەبووە لەخۆڕا تەقەی كردووە چەك و دەست بەسەر خۆی و ئۆتۆمبێلەكەشیدا گیراوەو سزای یاسایی خۆی وەرگرتووە”، دەشڵێت “ ئێمە وەكو لیژنەی ئەمنی و بە بڕیاری ئیدارەی شارەكە، هەر كەسێك چەكی بۆ مەبەستی پشێوی بەكارهێنا ئەوا دەستبەسەر چەكەكەیدا دەگیرێت و پێی نادرێتەوە و راپێچی دادگاش دەكرێت”.
سەرۆكی لیژنەی ئەمنی ئەنجومەنی پارێزگا ئاماژەی بەوەدا، “لەدوای كاتژمێر 12ی شەو هەر كەسێك و سەر بەهەر دەزگا و لایەنێك بە چەكەوە بگەڕێت، ئەوا مەفرەزەی هاوبەش دەستبەسەری دەكات و دەبێت مۆڵەت و فەرمانی دەرچونی پێبێت ئەگەرنا روبەروی یاسا دەكرێتەوە”.
لای خۆیشیەوە عەقید ئەفراسیاو كامیل وتەبێژی فەرمی پۆلیسی كەركوك بۆ (هەواڵ) رایگەیاند: “ زۆربەی گەنجەكان چەكیان پێیە و هەموو ماڵێك چەكی تێدایە”.
وتیشی “بوونی چەك بۆ گەنج و هەموو كەسێك كێشەیە و لەبەرئەوە بەبەردەوام بە وردیەوە ئەو كەس و ماڵانە دەپشكنین كە گومانیان لێدەكرێت و بە نایاسایی چەكیان هەیە”.
عەقید ئەفراسیاو كامیل ئەوەشی روونكردەوە: “ئەوانەی باجی چەكیان هەیە و رێگە پێدراون ناتوانیت هیچیان لەگەڵ بكەیت و زۆرجار لەگەڵ خەڵكی ئاسایش ناتوانی ئیجرائاتی تەواو بكەیت، چونكە بریارەكەی سەرۆك وەزیران ئێمەی بەستوەتەوە كە هەموو ماڵێك دەبێت پارچەیەك چەكی هەبێت”.
توێژەرێكیش بڵاوبوونەوەی چەك لە نێو گەنجان بۆ لاوازی ئاستی رۆشنبیری و نەبوونی كارو جێبەجێنەكردنی یاسا دەگەرێنێتەوە.
چێنەر سیروان، توێژەری كۆمەڵایەتی لەسەر هەڵگرتنی چەك لەلایەن گەنجانەوە بۆ (هەواڵ) وتی: “ رێگەپێدانی گەنج بۆ هەڵگرتنی چەك، بۆتە هاندانێك تا ئەو حاڵەتە بەرەو دیاردەیەكی بەربڵاو لەناو كۆمەڵگە هەنگاو بنێت”.
ئەو توێژەرە وتیشی: “ئەو فەوزا گەورەیەی لە ئێستادا هەیە لە رووی شەڕی داعش و لە رووی ترسی شەری حەشدی شەعبی و ناسەقامگیری سیاسی و نا رۆشنبیری، هەموو كاریگەریان هەیە لەوەی گەنج پەنا بەرێتە بەر چەك هەڵگرتن تا هەست بە ئارامی بكات”.
چێنەر پێی وابوو “ بێكاری و نەبوونی دڵنیایی و هۆشیاری گەنجی چەكداركردووە”.


‌ 329 جار بینراوه‌
7/22/2017 11:25:12 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved