»  باران
یەكەم ئەكادیمیای مەشق و راهێنانی ژنان لە مەنبەج دەكرێتەوە



یەكەم ئەكادیمیای مەشق و راهێنانی تایبەت بە مافەكانی ژنان لە شاری مەنبەج لە رۆژئاوای كوردستان دەكرێتەوە.
دەستەی ژنانی شاری مەنبەج، بە مەبەستی زیاتر هۆشیاركردنەوەی ژنان لەسەر مافەكانیان و پرسی دیموكراسی و پێگەیاندنی ژنان بۆ كایەكانی حوكمڕانی، یەكەم ئەكادیمیای مەشق و راهێنانی تایبەت بە ژنانی بە ناوی شەهید سارا سەلمانی كردووە.
بەپێی راگەیاندراوی دەستەی ژنانی مەنبەج، كە (25) ژنە چالاكوان وەك وانەبێژ و راهێنەر خۆبەخشانە لە ئەكادیمیای مەشق و راهێنانی تایبەت بە مافەكانی ژنان وانە دەڵێنەوە.
روونیشیكرانەوە، كە دەیانەوێت ئەكادیمیای شەهید سارا لە ئایندەدا ببێتە ناوەندێكی باشی پێگەیاندنی ژنان و بەشداری پێكردنی ژنان لە كایەكانی كۆمەڵگا بەشێوەیەكی شارستانی و تەندروست.
 
‌ 528 جار بینراوه‌
7/22/2017 11:30:58 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved