نوێترین
ئەمریكا رێگری لە رادەستبوونی چەكدارانی داعش بە پێشمەرگە دەكات    |    بە هۆی نوێنەكردنەوەی تۆماری دەنگدەران گەنجانی تەمەن 18 - 21 ساڵ مافی دەنگدانیان نییە   |    تەنها چوار پەلەمانتاری سوننە دژی بڕیاری لادانی پارێزگاری كەركوك بوونە    |    بەبێ هەماهەنگی پێشمەرگە ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە دەستپێناكات   |     تا ئێستا لە كەركوك بەشی تەندروستی تایبەت بە ئاڵودەبووانی ماددەی هۆشبەر نییە   |    كەم نەكردنەوەی نرخی مولیدە ئەهلییەكان ناڕەزایی خەڵكی كەركوكی لێ دەكەێـتەوە   |    بڕیارە سبەی یەكشەممە پارەی پترۆدۆلاری مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك دابەشبكرێت   |    بە پەلە .. سەبارەت بە ریفراندۆم ئەنجومەنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی دەنگیان بە (بەڵێ)یەك دا   |    150 هەزار عەرەبی هاوردە لە تۆماری دەنگدەرانی ریفراندۆمەكەدا هەیە   |    150 چەكداری داعش لە گوندێكدان و سوپاو حەشدیش هەوڵی كۆنترۆڵكردنەوەی نادەن   |   
كوردی  |   عربي
»  باران
 ژمارەیان لە دوو ملیۆن نزیكدەبێتەوە هۆشداری لەمەترسییەكانی زیادبوونی بێوەژن و جیابوونەوەی هاوسەران دەدرێت
ئا/رامان ساڵەیی

هۆشداری لەتێكچوونی پەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكان دەدرێت و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش مەترسی زیادبوونی رێژەی بێوەژن و كەمبوونەوەی رێژەی هاوسەران دەخەنەڕوو، بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراقیش، نزیكەی دوو ملیۆن ژن لەسەرتاسەری عێراق بێوەژن بوون، توێژەرانیش هۆكاری سەرەكی زیادبوونی بێوەژن بەپلەی یەكەم بۆ شەڕی گروپی تیرۆرستی داعش و قەیرانی دارایی دەگەڕێننەوە، هۆشداریشدەدەن لەوەی، "ئەگەر چارەسەری بەپەلە بۆ دۆخی ئەمنی و دارایی نەكرێت رێژەكە لەمساڵدا زۆر زیاتر دەبێت و بەوەش چارەسەری كۆمەڵایەتی ئەستەم دەبێت".

وەزارەتی پلاندانانی عێراق لەدواین بەیاننامەیدا كە هەفتەی رابردوو بڵاویكردەوە ئەوەی ئاشكراكرد كە بەگوێرەی دوایین سەرژمێری تایبەت بەدانیشتوان، دەركەوتووە رێژەی جیابوونەوەو هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی هاوسەرگیری و ژمارەی بێوەژن لەهەڵكشاندان، بەجۆرێك لەساڵی 2016دا، ملیۆنێك و 938 بێوەژن تۆماركراوە، بەمەرجێك ئەو سەرژمێرییە ئەو ناوچانەشی نەگرتۆتەوە كە بەهۆی دۆخی ئەمنی و بوونی داعش تێیاندا تیمەكانیان نەیانتوانیوە سەردانی بكەن و روماڵی تایبەت بەسەرژمێرییەكە ئەنجامبدەن.
وەزارەتی پلاندانان، زیادبوونی ژمارەی بێوەژن بەمەترسی دەزانێت و پێی وایە، هۆكاری سەرەكی كێشەكانی ئەم دواییەی ناوچەكە بەگشتی و عێراق بەتایبەت وایكردووە ئەو رێژەیە روو لەزیادبوون بكات.
لەلای خۆشیەوە، بنار یاسین پارێزەرو مامۆستا پێی وایە، ئەو ژمارەیەی لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە دەخرێتەڕوو، بەنزیكەیی دانراوە، دەشڵێت: "ژمارەكە زۆر لەوە زیاترە، جگە لەوەش ئامارەكە ئەو ژنانەی لێ بەدەر كراوە كە بەهۆی كردەوەی تیرۆرستییەوە بەشێكی زۆر لەژنان هاوسەرەكانیان بێسەروشوێنن و پارێزگاكانی ئەنبارو موسڵ و سەڵاحەدینیشی نەگرتۆتەوە".
بنار یاسین بۆ (هەواڵ) رایگەیاند: "زیادبوونی ژمارەكە دەرخەری راستییەكی مەترسیدارە كە رەنگە لەدواجاردا كردەوەی دزێوی دیكەی لێ بكەوێتەوە، ئەوەی پێویستیشە لەسەر دادگاكان، بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی هاوسەرگیری بەردەوام هەوڵی دواخستنی كەیسەكانیان بدەن، تا زیاتر لەجارێك هاوسەرەكان بیر بكەنەوەو هەوڵی ئەو بەربەستانە بدەن كە بوونەتە هۆكار بۆ بڕیاری جیابوونەوەیان".
هەر لەوبارەیەوە، سامان محەمەد توێژەری كۆمەڵایەتی بۆ (هەواڵ) وتی: "بەپێی ئەو سەرژمێریانەی چ لەلایەن حكومەت و چ لەلایەن رێكخراوەكانەوە ئەنجامدەدرێن، دەردەكەوێت كە لەقۆناغی ئێستادا رۆژانە 150 ژن لەسەرتاسەری عێراق بێوەژن دەبن، كە ئەمەش كارەساتێكی گەورەیە روبەروی كۆمەڵگەی عێراقی بەگشتی بۆتەوە".
باس لەهۆكارەكانی زیادبوونی ژمارەی بێوەژن و جیابوونەوەی هاوسەران دەكات و دەڵێت: لەدوای ساڵی 2013ەوە، بەهۆی كردەوە تیرۆرستییەكانەوەو لەچەند ساڵی رابردووشدا كە شەڕی گروپی تیرۆرستی داعش و قەیرانی دارایی و نەبوونی سەقامگیری هاتەسەر، هەموو هۆكارن بۆ بەرزبونەوەی رێژەی بێوەژن".
بەوتەی ئەو توێژەرە، "ئەگەر دۆخەكە بەشێوەی ئێستا بەردەوام بێت پێكهاتەی كۆمەڵایەتی و باڵانسی نێو كۆمەڵگەی عێراقی دەكەوێتە مەترسیەكی راستەقینەی گەورەوە".
هاوكات، نەجیبە محەمەد مامۆستای زانكۆو چالاكوانی بواری مافەكانی ژنان، پێی وایە ئەو كارانەی كراون لەلایەن رێكخراوەكانەوە بەگوێرەی پێویست نەبوون و لەو رووەشەوە رەخنە لەكاری رێكخراوەكان دەگرێت و دەڵێت: "هێندەی لەخەمی خستنەرووی ئاماری توندوتیژیدان، هێندە هەوڵیان بۆ كەمكردنەوەی رێژەی جیابونەوەی هاوسەران و زیادبوونی بێوەژنەكان نەداوە".
نەجیبە محەمەد بۆ (هەواڵ) راشیگەیاند: " ناكرێت ئەو هۆكارانەی بوونەت هۆی زیادبوونی رێژەی بێوەژن بەردەوام روو لەزیادبوون بكەن و ئێمەش دابنیشین قسە لەسەر خستنەرووی راستی و دروستی ئامارەكان بكەین، لەكاتێكدا بەبەرچاومانەوە رۆژانە سەدان ژن بێوەژن دەبن".داواشدەكات، گەڕان بەدوای كەمكردنەوەی هۆكارەكان باشترین چارەسەرە بۆئەوەی شیرازەی كۆمەڵگە لەتێكچوونی یەكجارەكەی بپارێزرێت و دەشڵێت: "هۆكاری دارایی و كێشەی ئەمنی بەپلەی یەكەم دێن لەزیادبوونی رێژەكە، بەمجۆرە كە هۆكارەكان روونن، دەكرێت ئێمە لەڕێگەی ئەو لینكانەوە كە پەیوەستن بەحكومەت و لایەنە پەیوەندییدارەكان لەهەوڵی چارەسەری كێشەی ژناندابین، كە بەشێكیان لەدۆخێكی زۆر خراپدا دەژین لەدوای لەدەستدانی هاوسەرەكانیان".

‌ 344 جار بینراوه‌
7/22/2017 11:37:03 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved