نوێترین
ئەمریكا رێگری لە رادەستبوونی چەكدارانی داعش بە پێشمەرگە دەكات    |    بە هۆی نوێنەكردنەوەی تۆماری دەنگدەران گەنجانی تەمەن 18 - 21 ساڵ مافی دەنگدانیان نییە   |    تەنها چوار پەلەمانتاری سوننە دژی بڕیاری لادانی پارێزگاری كەركوك بوونە    |    بەبێ هەماهەنگی پێشمەرگە ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە دەستپێناكات   |     تا ئێستا لە كەركوك بەشی تەندروستی تایبەت بە ئاڵودەبووانی ماددەی هۆشبەر نییە   |    كەم نەكردنەوەی نرخی مولیدە ئەهلییەكان ناڕەزایی خەڵكی كەركوكی لێ دەكەێـتەوە   |    بڕیارە سبەی یەكشەممە پارەی پترۆدۆلاری مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك دابەشبكرێت   |    بە پەلە .. سەبارەت بە ریفراندۆم ئەنجومەنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی دەنگیان بە (بەڵێ)یەك دا   |    150 هەزار عەرەبی هاوردە لە تۆماری دەنگدەرانی ریفراندۆمەكەدا هەیە   |    150 چەكداری داعش لە گوندێكدان و سوپاو حەشدیش هەوڵی كۆنترۆڵكردنەوەی نادەن   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
سەدرو حەكیم بەشداریكردن لە لیستی یەكگرتووی شیعەكان رەتدەكەنەوە




 رەوتی سەدر و رەوتی حكمە بەشداریكردنیان لە لیستی یەكگرتووی شیعەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان و ئەنجومەنی نوێنەران رەتدەكەنەوە.
بەپێی زانیارییەكانی (هەواڵ)، هەر یەك لە رەوتی سەدر و رەوتی حكمە بەشداریكردنیان لە لیستی یەكگرتووی شیعەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان و ئەنجومەنی نوێنەران رەتكردۆتەوە، ئەمەش لە كاتێكدایە، ئێران هەوڵەكانی بۆ یەكخستنی شیعەكانی عێراق لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو چڕكردۆتەوە.
هەر بەپێی ئەو زانیارییانە، كە سەرچاوەیەك لە هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەكان بۆ (هەواڵ)، ئاشكرایكرد:”رەوتی سەدر بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدر رەتیكردۆتەوە بەشداری لە لیستی هاوبەشی لایەنە شیعەكان بكات”، روونیشیكردەوە:”موقتەدا سەدر هۆكاری هەڵوێستەكەی بۆ بوونی ژمارەیەك كەسایەتی سیاسی لەو لیستە لەسەرووی هەمووشیانەوە نوری مالیكی سەرۆكی حیزبی دەعوە گەڕاندۆتەوە”.
هاوكات ئەو سەرچاوەیە، ئاشكراشیكرد:”رەوتی حیكمە بە سەرۆكایەتی عەمار حەكیم هاوشێوەی رەوتی سەدر بەشداریكردنی لە لیستی هاوبەشی لایەنە شیعەكان كردۆتەوە”، ئاماژەی بەوەشدا:”عەمار حەكیم دەیەوێت رەوتەكە تازە دامەزراوەكەی بە تەنیا بچێتە هەڵبژاردنەكانەوە”.
 

‌ 108 جار بینراوه‌
9/9/2017 10:06:03 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved