نوێترین
ئەمریكا رێگری لە رادەستبوونی چەكدارانی داعش بە پێشمەرگە دەكات    |    بە هۆی نوێنەكردنەوەی تۆماری دەنگدەران گەنجانی تەمەن 18 - 21 ساڵ مافی دەنگدانیان نییە   |    تەنها چوار پەلەمانتاری سوننە دژی بڕیاری لادانی پارێزگاری كەركوك بوونە    |    بەبێ هەماهەنگی پێشمەرگە ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە دەستپێناكات   |     تا ئێستا لە كەركوك بەشی تەندروستی تایبەت بە ئاڵودەبووانی ماددەی هۆشبەر نییە   |    كەم نەكردنەوەی نرخی مولیدە ئەهلییەكان ناڕەزایی خەڵكی كەركوكی لێ دەكەێـتەوە   |    بڕیارە سبەی یەكشەممە پارەی پترۆدۆلاری مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك دابەشبكرێت   |    بە پەلە .. سەبارەت بە ریفراندۆم ئەنجومەنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی دەنگیان بە (بەڵێ)یەك دا   |    150 هەزار عەرەبی هاوردە لە تۆماری دەنگدەرانی ریفراندۆمەكەدا هەیە   |    150 چەكداری داعش لە گوندێكدان و سوپاو حەشدیش هەوڵی كۆنترۆڵكردنەوەی نادەن   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
(31) ملیار دۆلار داهاتی شەش مانگی نەوتی عێراقە



 (31) ملیار دۆلار داهاتی نەوتی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵی عێراق بووە و لەو رێژەیەش (3) ملیار دۆلاری داهاتی نەوتی كەركوك بووە.
بەپێی ئامارێكی وەزارەتی نەوتی عێراق، (31.400.000.000) دۆلار داهاتی نەوتی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ بووە، كە بەپێی ئامارەكە، داهاتی یەك بەرمیل نەوت لەو ماوەیەدا بە تێكرا (46.2) دۆلار بووە.
هەر بەپێی ئەو ئامارە، كە وێنەیەكی دەست (هەواڵ)، كەوتووە، عێراق لە ماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ، (691.600) هەزار بەرمیل نەوت هەناردەكراوە، كە (686) بەرمیل نەوت واتا بە رێژەی لە (99.1%) لە كێلگەكانی باشوری و (5.600) هەزار بەرمیل واتا بە رێژەی (0.9) لە كێلگە نەوتیەكانی كەركوك كە لە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی بەغدایە”.
هاوكات ئەوەش خراوەتەڕوو، كە بە شێوەی رۆژانە، تێكرا (3.300.000) هەزار بەرمیل نەوت هەناردەكراوە، كە داهاتەكە (148.800.000) دۆلار بووە.
ئەوەش ئاشكراكراوە، كە (31.400.000.000) دۆلار داهاتی نەوتی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ، بڕی (3) ملیار دۆلار داهاتی نەوتی كەركوك و (28.400.000.000) دۆلاری داهاتی نەوتی كێلگە نەوتیەكانی باشور بووە.

‌ 120 جار بینراوه‌
9/9/2017 10:07:07 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved