نوێترین
ئەمریكا رێگری لە رادەستبوونی چەكدارانی داعش بە پێشمەرگە دەكات    |    بە هۆی نوێنەكردنەوەی تۆماری دەنگدەران گەنجانی تەمەن 18 - 21 ساڵ مافی دەنگدانیان نییە   |    تەنها چوار پەلەمانتاری سوننە دژی بڕیاری لادانی پارێزگاری كەركوك بوونە    |    بەبێ هەماهەنگی پێشمەرگە ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە دەستپێناكات   |     تا ئێستا لە كەركوك بەشی تەندروستی تایبەت بە ئاڵودەبووانی ماددەی هۆشبەر نییە   |    كەم نەكردنەوەی نرخی مولیدە ئەهلییەكان ناڕەزایی خەڵكی كەركوكی لێ دەكەێـتەوە   |    بڕیارە سبەی یەكشەممە پارەی پترۆدۆلاری مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك دابەشبكرێت   |    بە پەلە .. سەبارەت بە ریفراندۆم ئەنجومەنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی دەنگیان بە (بەڵێ)یەك دا   |    150 هەزار عەرەبی هاوردە لە تۆماری دەنگدەرانی ریفراندۆمەكەدا هەیە   |    150 چەكداری داعش لە گوندێكدان و سوپاو حەشدیش هەوڵی كۆنترۆڵكردنەوەی نادەن   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
دوو پەرلەمانتارە هەڵەوەڕەكە دادگایی دەكرێن





بە مەبەستی دادگایكردنیان، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق داوای هەڵگرتنی پارێزبەندیی لەسەر پەرلەمانتاران عالیە نسەیف و حەنان فەتلاوی دەكات.
لە راگەیاندراوێكیدا ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، ئاشكرایكرد:”بە نوسراوی فەرمی داوای هەڵگرتنی پارێزبەندییان لەسەر پەرلەمانتار عالیە نسەیف لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران كردووە”.
ئاماژە بەوەشدراوە:”داواكردنی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار عالیە نسەیف لەسەر سكاڵایەك دێت، كە لەلایەن پەرلەمانتار (حەیدەر مولا)وە لەسەر ناوبراو لە دادگا تۆمار كراوە”.
ئەمەش بە دووەم حاڵەتی تۆماركردنی سكاڵای هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ژنە پەرلەمانتارانی عێراق لە ماوەی سێی مانگی رابردوو دێت، پێشتریش لە مانكی تەموز سكاڵایەكی هاوشێوەیە لەسەر حەنان فەتلاوی تۆمار كرا.
بەپێی ئاژانسە عێراقیەكانیش، پەرلەمانتاران عالیە نسەیف و حەنان فەتلاوی تێوەگلاون لە دۆسیەی هەڕەشەكردن لە بەرپرسانی حكومەت بۆ بانگهێشتكردنیان بۆ پەرلەمان، ئەگەر پشكی تایبەتیان لە گرێبەستەكانی حكومەت پێ نەدرێت.
جێگەی باسە ئەو دوو ژنە پەرلەمانتارە بە زۆر بڵێی و شەڕانگێز ناسراون و تا ئێستا چەندین جار ئاژاوەیان لە ناو هۆڵ و دەروەی پەرلەمانیش ناوەتەوە. 

‌ 156 جار بینراوه‌
9/9/2017 10:07:57 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved