»  کوردستان
كشتوكاڵی كەركوك بۆ هاوكاریكردنی جوتیارانی لە میكانیزمێك دەگەڕێت
 رەوان تاڵیب

 كشتوكاڵی كەركوك ئامادەكاری بۆ هاوكاریكردنی جوتیاران لە پێدانی بنەتۆو گازو دیاریكردنی نرخەكان و پلاندانان بۆ وەزری زستان دەكات.
مەهدی موبارەك، بەڕێوەبەری فەرمانگەی كشتوكاڵی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ) رایگەیاند:”لەئێستادا ئامادەكاری بۆ دانانی میكانیزمێك بۆ چۆنیەتی هاوكاریكردنی جوتیاران لە پێدانی بنەتۆو گازو دیاریكردنی نرخەكان و پلاندانان بۆ زەوی بەراو و جۆرەكانی دیكە بۆ وەزری زستان”، روونیشیكردەوە:”لە دوای دانانی میكانیزم و پلانەكان، بە مەبەستی پەسەندكردنی رەوانەی وەزارەتی كشتوكاڵی دەكەین”.
بە وتەی بەڕێوەبەری فەرمانگەی كشتوكاڵی كەركوك، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكان ناتوانن هیچ كێشە و گرفت بۆ پلانەكە دروست بكەن، ئاماژەی بەوەشدا:”ئەوان تەنها دەتوانن تێبینی خۆیان بۆ دەوڵەمەندكردنی پلانەكە بخەنەڕوو”.
هاوكات مەهدی موبارەك، ئاشكراشیكرد:”لە پلانماندایە لەمساڵدا هاوكاری زیاتری جوتیاران بكەین بە مەبەستی زیادكردنی بەرهەمە كشتوكاڵێە خۆماڵیەكان”.


 


 
 

‌ 319 جار بینراوه‌
9/9/2017 10:09:22 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved