نوێترین
ئەمریكا رێگری لە رادەستبوونی چەكدارانی داعش بە پێشمەرگە دەكات    |    بە هۆی نوێنەكردنەوەی تۆماری دەنگدەران گەنجانی تەمەن 18 - 21 ساڵ مافی دەنگدانیان نییە   |    تەنها چوار پەلەمانتاری سوننە دژی بڕیاری لادانی پارێزگاری كەركوك بوونە    |    بەبێ هەماهەنگی پێشمەرگە ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە دەستپێناكات   |     تا ئێستا لە كەركوك بەشی تەندروستی تایبەت بە ئاڵودەبووانی ماددەی هۆشبەر نییە   |    كەم نەكردنەوەی نرخی مولیدە ئەهلییەكان ناڕەزایی خەڵكی كەركوكی لێ دەكەێـتەوە   |    بڕیارە سبەی یەكشەممە پارەی پترۆدۆلاری مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك دابەشبكرێت   |    بە پەلە .. سەبارەت بە ریفراندۆم ئەنجومەنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی دەنگیان بە (بەڵێ)یەك دا   |    150 هەزار عەرەبی هاوردە لە تۆماری دەنگدەرانی ریفراندۆمەكەدا هەیە   |    150 چەكداری داعش لە گوندێكدان و سوپاو حەشدیش هەوڵی كۆنترۆڵكردنەوەی نادەن   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
ئاوی كەركوك قەرزی سەر هاوڵاتیان دەكات بەقست
 رەوان تاڵیب

 بڕی پارەی ئاوی كەڵەكەبوو لەسەر هاوڵاتیان بە رێژەی لە (7%) زیاد دەكات و فەرمانگەی ئاوی كەركوكیش رایدەگەیەنێت:”خاوەن قەرزەكان دەتوانن بە قیست قەرزەكان بدەنەوە”.
جیهان ئیبراهیم، جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”پسولەی ئاوی ماڵان بە میكانیزمی ژمارەی ژوور و باخچەی خانووی هاوڵاتیان و ئاوەڕۆی كۆڵانان هەیە دیاری دەكرێت”، روونیشیكردەوە:”ئەو كەسانەی دەڵێن مانگانە پسولەی ئاویان لە چەند ملیۆنێك دینار زیاترە، دوورە لە راستیەوەو رەنگە بەهۆی هەڵەی تەكنیكیەوە پارەی زۆرییان بۆ هاتبێتەوە یاخود قەرزی ئاوی چەند ساڵێكیان لەسەر بێت”.
بە وتەی جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی كەركوك، ئەو كەسانەی قەرزی چەند ساڵێكیان لەسەر بێت، بۆ ئاسانكاریان دەتوانن بە شێوازی قیست ئەو پاریە بگەریَِننەوە بۆ فەرمانگەی ئاوی كەركوك.
هاوكات جیهان ئیبراهیم، ئاشكراشیكرد:”ئەو بڕە پارەیەی لەسەر هاوڵاتیان كەڵەكە بووە نافەوتێت بەڵكو غرامەشی دێتە سەری بە رێژەی لە (7%)”.


 
 

‌ 109 جار بینراوه‌
9/9/2017 10:11:01 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved