»  کوردستان
ئامادەكاری بۆ پێشوازی لە نازحەكانی ئۆپەراسۆنی ئازادكردنەوەی حەویجە نەكراوە
 رەوان تاڵیب



 تائێستا هیچ كەمپێك بۆ نیشتەجێبوونی نازحەكانی حەویجە دیارنەكراوە كە لە دەرئەنجامی ئۆپەراسۆنی ئازادكردنەوەی قەزاكە ئاوارەدەبن.
ئازاد جەباری؛ سەرۆكی لیژنەی ئەمنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”ئامادەكاری كراوە بۆ پێشوازی لە ئاوارەبوونی خەڵكی حەویجە لە كاتی دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنی قەزاكە”، روونیشیكردەوە:”بەڵام تائێستا هیچ شوێنێكی تایبەت بۆ نیشتەجێبوونی نازحەكانی حەویجە دیارنەكراوە لەكاتی ئاوارەبوونیان بۆ كەركوك”.
وەك سەرۆكی لیژنەی ئەمنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، داوامانكردووە ئەو نازحانەی ئاوارە دەبن نەهێنرێنە ناو سەنتەری شارەكە، بەڵكو لە دەرەوەی سەنتەری شارەكە كەمپێكی تایبەت و شوێنی تایبەتیان بۆ دابین بكرێت، باسی لەوەشكرد:”تائێستا هاتنیان بۆ ناو شارەكە یان نەهاتنیان یەكلانەبۆتەوەو وەك خۆی ماوەتەوە”.
هاوكات ئازاد جەباری، ئاشكراشیكرد:”ئەو نازحانەی دێنە سنوری شارەكە لە سەنگەركانی هێزی پێشمەرگە لە رێگای چەند فلتەرێكەوە پشكنینانی جۆراو جۆریان بۆ ئەنجام دەدرێت و دواتر رەوانەی كەمپەكان دەكرێن”، ئەوەشی نەشاردەوە:”لە كۆبونەوەی بەردەوامدان لەگەڵ وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران بۆ دیاریكردنی كەمپێك بۆ ئاوارەكانی حەویجە”. 


 
 

‌ 365 جار بینراوه‌
9/9/2017 10:36:14 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved