»  کوردستان
تا ئێستا پرسی هێڵی نەوتی كەركوك ئێران لە قۆناغی لێكۆڵینەوەدایە
 رەوان تاڵیب



 تائێستا پرسی راكێشانی بۆڕی نەوتی كەركوك  -  ئێران لە قۆناغی لێكۆڵینەوەدایە و سەرۆكی لیژنەی نەوت لە ئەنجومەنی پارێزگاش رایدەگەیەنێت:”هەر هەنگاوێكی لەو شێوەیە دەبێت حكومەتی هەرێم و ئیدارەی كەركوك لەو بابەتە ئاگاداربن”.
ئەحمەد عەسكەری، سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”تائێستا پرسی راكێشانی بۆڕی نەوتی كەركوك لە خاكی ئێرانەوە تەنها لە قۆناغی لێكۆڵینەوەدایەو نەچووەتە بواری جێبەجێكردن و هیچ گرێبەستێكیش بەكرداری ئەنجامنەدراوە”، روونیشیكردەوە:”ئەو بابەتە تەنها پەیوەست نییە بە كەركوك، بەڵكو چەند شارێكی دیكەی عێراقیش، بەڵام رەنگە بۆ چەند شارێك ئاسان بێت، بەڵام سنوری كەركوك لەگەڵ وڵاتی ئێران دوورە و كاری زۆری دەوێت”.
وەك سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، ئاماژەی پێیدا:”لە ئێستادا نەوتی كەركوك لە رێگای هەرێمی كوردستانەوە رەوانەدەكرێت، بۆیە هەر هەنگاوێكی لەو شێوەیە بدرێت پێویستە حكومەتی هەرێم و ئیدارەی كەركوك لەو بابەتە ئاگاداربن”.
هاوكات ئەحمەد عەسكەری، ئاشكراشیكرد:”ئێمە بێدەنگ نابین بەرانبەر ئەوەی بەغدا بە ئارەزووی خۆیان نەوت دەربهێنن و پرسمان پێنەكەن و دەستوریش حەقی ئەوەی پێداوین كە بێدەنگ نەبین”.


 




 

‌ 399 جار بینراوه‌
9/9/2017 10:37:34 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved