نوێترین
ئەمریكا رێگری لە رادەستبوونی چەكدارانی داعش بە پێشمەرگە دەكات    |    بە هۆی نوێنەكردنەوەی تۆماری دەنگدەران گەنجانی تەمەن 18 - 21 ساڵ مافی دەنگدانیان نییە   |    تەنها چوار پەلەمانتاری سوننە دژی بڕیاری لادانی پارێزگاری كەركوك بوونە    |    بەبێ هەماهەنگی پێشمەرگە ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە دەستپێناكات   |     تا ئێستا لە كەركوك بەشی تەندروستی تایبەت بە ئاڵودەبووانی ماددەی هۆشبەر نییە   |    كەم نەكردنەوەی نرخی مولیدە ئەهلییەكان ناڕەزایی خەڵكی كەركوكی لێ دەكەێـتەوە   |    بڕیارە سبەی یەكشەممە پارەی پترۆدۆلاری مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك دابەشبكرێت   |    بە پەلە .. سەبارەت بە ریفراندۆم ئەنجومەنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی دەنگیان بە (بەڵێ)یەك دا   |    150 هەزار عەرەبی هاوردە لە تۆماری دەنگدەرانی ریفراندۆمەكەدا هەیە   |    150 چەكداری داعش لە گوندێكدان و سوپاو حەشدیش هەوڵی كۆنترۆڵكردنەوەی نادەن   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
150 چەكداری داعش لە گوندێكدان و سوپاو حەشدیش هەوڵی كۆنترۆڵكردنەوەی نادەن
 رەوان تاڵیب

 (150) چەكداری داعش لە نێو خێزانەكان لە گوندێكی سەر بە ناحیەی عیازییە خۆیان حەشار دەدەن و بەرپرسێكی یەكێتی رایدەگەیەنێت:”لەلایەن سوپای عێراق و حەشدی شەعبیەوە هیچ ئۆپراسیۆنێك بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی ئەنجام نادرێت”.
غیاس سورچی، لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”لە گوندی (قسبەت و راعیە)ـی سەر بە ناحیەی عیازیە نزیكەی (150) تیرۆریستی داعش لەگەڵ (30) خێزانی خۆیان حەشارداوە”، روونیشیكردەوە:”لەلایەن سوپای عێراق و حەشدی شەعبیەوە هیچ ئۆپراسیۆنێك بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی ئەنجام نادرێت”.
بە وتەی لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، ئاماژەكان ئەوە دەردەخەن، كە هۆكاری كۆنترۆڵنەكردنەوەی ئەو گوندە لەلایەن هێزەكانی سوپای عێراق و حەشدەوە بۆ ئەوەیە بیانەوێت ئەو داعشانە خۆیان رادەستی سوپا بكەن، ئاماژەی بەوەشدا:”لە ئێستادا دەوروبەری ئەو گوندە بە تەواوەتی كۆنترۆڵكراوە”.
غیاس سورچی، ئاشكراشیكرد:”سوپای عێراق دەیەوێت لە دوای نەمانی خواردن ئەو داعشانە بە ناچاری خۆیان رادەستی سوپا بكەن یاخود خۆیان بتەقێننەوە، بۆیە سوپاش نایەوێت زیانی بەربكەوێت و دەیەوێت ئەو تیرۆریستانە بە ناچاری خۆیان رادەستیان بكەن”.
جێی وتنە، گوندی (قسبەت و راعیە)ـی سەر بە ناحیەی عیازیە دەكەوێتە ناوچەكانی نێوان هێزی پێشمەرگە و حەشد و سوپای عێراقەوە.
 

 



 

‌ 188 جار بینراوه‌
9/9/2017 10:40:09 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved